ئه‌ڵمانیا: پێویسته به‌رامبه‌ر چین و رووسیا یه‌ك هه‌ڵوێست بین
ئه‌و كاره په‌كی له‌سه‌ر هه‌وڵی ئه‌وروپاییه‌كان كه‌وتووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هایكۆ ماس، داوای له جی7 كرد، به‌یه‌كه‌وه یه‌ك هه‌ڵوێستیان له به‌رامبه‌ر رووسیا و چین هه‌بێت.
ماس له لێدوانی بۆ میدیا گوتی: ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان به ئازاییه‌وه په‌سند كرد، به‌یه‌كه‌وه چالاكانه كۆششمان كرد، ده‌توانین سه‌قامگیرییه‌كی نموونه‌یی له ئابووری و ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی بهدیبهێنێن. به تایبه‌تی له رووی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رووسیا و چین.
گوتیشی: ئه‌و كاره په‌كی له‌سه‌ر هه‌وڵی ئه‌وروپاییه‌كان كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین بۆ گێڕانه‌وه‌ی رۆڵی خۆی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا.
بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی گرووپی وڵاتانی حه‌وت، ناسراو به جی7 له هه‌رێمی كۆرنوالی باشووری خۆرئاوای ئینگلته‌را ده‌ستپێبكات.