تاڵیبان: پێویسته سوپای ناتۆ ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵێت
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی به‌رهه‌ڵستكار له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، پێویسته توركیا و وڵاتانی ناتۆ هێزه‌كانیان له وڵاته‌كه‌ی بكشێننه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی به‌رهه‌ڵستكار له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، پێویسته توركیا و وڵاتانی ناتۆ هێزه‌كانیان له وڵاته‌كه‌ی بكشێننه‌وه.
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، سوهه‌ێل شاهین، رایگه‌یاند، به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی بزووتنه‌وه‌كه له ده‌وحه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا واژووی كردووه، ده‌بێت سوپای ناتۆ له ئه‌فغانستان بكشێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، به‌و پێیه‌ی سوپای توركیا به‌شێكه له ناتۆ، بۆیه پێویسته توركیاش سوپاكه‌ی پاشه‌كشێ پێ بكات.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان، كه له دوای رووخانی ئه‌ماره‌ته‌كه‌یان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له 2001ه‌وه شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له (29ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020)، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتن و بڕیار درا ئه‌مه‌ریكا سوپاكەی له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه بڕیار بوو، مانگی ئایاری ئه‌مساڵ ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه، به‌ڵام ئیداره‌ی بایدن بڕیاره‌كه‌ی دواخست بۆ مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو.
گوته‌بێژه‌كه‌ی تاڵیبان دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان وا رێككه‌وتوون سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان له ماوه‌ی 14 مانگدا ئه‌فغانستان به‌جێبهێڵن.