ئه‌مه‌ریكا: په‌یاممان بۆ توركیا ئه‌وه‌یه سیستمی ئێس400 له رووسیا وه‌رنه‌گرێت
هیچ په‌یامێكمان له باره‌ی رازیبوونی ئه‌مه‌ریكا به بوونی ئێس400 له‌سه‌ر خاكی توركیا به ئه‌نقه‌ره نه‌داوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، واشنتن به توركیای نه‌وتووه، ئاماده‌یه قبووڵی بكات ئه‌نقه‌ره خاوه‌نی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسی بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته مه‌رجه‌كانی واشنتن په‌سند بكات.
نید برایس، له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، دوێنێ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هیچ په‌یامێكمان له باره‌ی رازیبوونی ئه‌مه‌ریكا به بوونی ئێس400 له‌سه‌ر خاكی توركیا به ئه‌نقه‌ره نه‌داوه.
گوتیشی: دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ) ناگونجێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێس400 هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ته‌كنۆلۆجیای ناتۆ و پێچه‌وانه‌شه له‌گه‌ڵ پابه‌ندییه‌كانی توركیا به په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سییه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا هۆشداری داوه‌ته توركیا و پێی وتووه، كه نابێت ئه‌و سیستمه وه‌ربگرێت.
نید برایس، باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته توركیا تێبگات، وه‌رگرتنی ئه‌و سیسته‌مه له رووسیا پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و پابه‌ندیانه‌ی له چوارچێوه‌ی ناتۆ ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی.