كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ده‌ستیپێكرد
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ده‌ستیپێكرد

K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، کریاکۆس میتسۆتاکیس، ده‌ستیپێكرد.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌لجیكا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ گه‌یشته یۆنان و بڕیاره ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بكات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی دوێنێی میدیای حكومه‌ت، سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنهكانى ناوچەکە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، بە تایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت.
پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌سینا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌لجیكای كرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا، سه‌رۆكی هه‌رێمی فلانده‌رز ، وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكا كۆبووه‌وه.