هه‌واڵگری عێراق: هه‌وڵێكی دیكه بۆ مووشه‌كبارانی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د پووچه‌ڵكرایه‌وه
مه‌فره‌زه‌كانیان ئه‌و سه‌كۆیانه‌یان له كێڵگه‌یه‌كی ناوچه‌ی زه‌نبوور، له سنووری پارێزگای دیاله دۆزیوه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵگری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، رایگه‌یاند، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چوار سه‌كۆی تایبه‌ت به ئاراسته‌كردنی مووشه‌كدا، كه به ئاماده‌كرابوون بۆ بۆردومانكردنی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له پارێزگای سه‌لاحه‌ددین.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، بڵاویكرده‌وه، مه‌فره‌زه‌كانیان ئه‌و سه‌كۆیانه‌یان له كێڵگه‌یه‌كی ناوچه‌ی زه‌نبوور، له سنووری پارێزگای دیاله دۆزیوه‌ته‌وه.
شانه‌كه راشیگه‌یاند، مووشه‌كه‌كان ئاماده كرابوون بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د بكرێن.
شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د كران و هاوكات دوو مووشه‌كیش ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كران.
په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌شه و هێرشه مووشه‌كییه‌كان دوای ئه‌وه دێت، سه‌ر له به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، قاسم موسڵیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌نباری حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی حه‌شد و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه ئازاد كرا.



