به‌رهه‌می ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا به ریژه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ی كردووه
ئەڵمانیا ئه‌مساڵ زیاتر لە 9 ملیار یۆرۆ بۆ پشتیوانی په‌نابه‌ران خه‌رج ده‌كات

K24-هەولێر
سه‌ره‌ڕای ناهه‌مواری دۆخی ئابووریی جیهان و چوونی سه‌دان هه‌زار ئاواره بۆ ئه‌و وڵاته، به‌رهه‌می ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا به ریژه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ی كردووه، ئه‌مەش ئاماژەیەکە بۆ كاریگه‌ری ئه‌رێنی په‌نابه‌رانه له‌سه‌ر ئابووریی ئه‌ڵمانیا وەک بەشێک لە پسپۆران دەڵێن.
به گویره‌ی ده‌زگای ئامار لە ئه‌ڵمانیا به كاریگه‌ری زیادبوونی خه‌رجی ناوخۆیی و گه‌شه‌كردنی كه‌رتی بیناسازی، به‌رهه‌می ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێژه‌ی 0.7% گه‌شه‌ی كردووه.
شاره‌زایان پێیان وایه ئاماره ئابوورییه‌كانی ئه‌ڵمانیا كۆكترین ئاماری دوو ساڵی رابردوون و دەڵێن هۆكاری ئه‌و دۆخه ئه‌رێنییه‌ش ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت پارەیەکی زۆری بۆ په‌نابه‌ران خەرج کردووە و با‌نكی ناوه‌ندیی ئه‌وروپاش ئاستی سووی با‌نكی كه‌متر كردووەته‌وه.
سه‌رۆكی توێژه‌ران له ده‌زگای ئامار لە ئه‌ڵمانیا سایمۆن سمیز دەڵێ: "زۆربوونی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنان هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و گه‌شه كردنه‌یه كه له چاره‌كی یەکەمی ئه‌مساڵ هاتووەته‌كایه، بۆ نموونه كه‌رتی خانوبه‌ره بوژانه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوە".
له ساڵی رابردوودا حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا خه‌رجی خانووبه‌ره‌ی یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری له ئه‌ستۆ گرتووه و ئه‌وه‌ش گڕوتینێكی باشی به كه‌رتی خانوبه‌ره داوه و بۆ ئه‌مساڵیش به‌رلین 9 ملیار و 700 ملیۆن یۆرۆ بۆ پشتیوانی په‌نابه‌ران خه‌رج ده‌كات و چاوی له‌وه‌شه 6 ملیار و 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌رج بكات تاوه‌كوو رێگری بكات له كۆچی په‌نابه‌ران.
سه‌رۆكی توێژه‌ران له ده‌زگای ئامار لە ئه‌ڵمانیا سایمۆن سمیز دەشڵێ: "به گشتی و به‌راورد به وڵاتانی دیكه‌ی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌ڵمانیا به باشی سوودی له دۆخه‌كه وه‌رگرتووه به‌تایبه‌تی كه‌مبوونه‌وه‌ی سوی بانكیی با‌نكی ناوه‌ندیی ئه‌وروپا".
ئه‌گه‌رچی بازاڕی جیهان به ده‌ست لاوازی گه‌شه‌ی ئابورییه‌وه ده‌ناڵێنێت و جگه له‌و په‌تایه‌ش ئابووریی وڵاتانی ئه‌وروپا گیرۆده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی په‌نابه‌ران بووە‌ته‌وه، بەڵام پێده‌چێت ئابوورییه به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا كه ئه‌ڵمانیایه بتوانێت ته‌نانه‌ت له زیان و دۆخی ناهه‌مواریشدا قازانج دروست بكات.
ئا: کاروان سەباح