ئه‌مه‌ریكا سیستمێكی نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان دروست ده‌كات
كاریگه‌ری ئه‌و مووشه‌كانه هاوشێوه‌ى "تۆڕ" وایه، كه هێز و جووڵه‌ى فڕۆكه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" رایگه‌یاند، په‌ره به‌و مووشه‌كانه ده‌دات، كه بۆ لێدانى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان به‌كارده‌هێنرێن، تا كه‌وتن و كۆتایی هاتنى كاریگه‌رییه‌كانى.
پێنتاگۆن جه‌ختیشی كرده‌وه، كاریگه‌ری ئه‌و مووشه‌كانه هاوشێوه‌ى "تۆڕ" وایه، كه هێز و جووڵه‌ى فڕۆكه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه، تا ده‌یخاته خواره‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌مدواییانه هێرشى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان، بوونه‌ته جۆرێكى تازه‌ى شه‌ڕكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه، له ململانێ سه‌ربازیی و چه‌كدارییه‌كانی جیهاندا، به‌تایبه‌ت له عێراق، كه هێرشه‌كانى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان زیادىان كردووه به دیاریكراویش بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
ئامانج له په‌ره‌پێدان به‌و سیسته‌مه، وه‌ستاندن و كه‌مكردنه‌وه‌ی هێرشی فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانه، كه زیاترین زیان به سوپا ده‌گه‌یه‌نێ، به‌تایبه‌ت له رووى هه‌ڵدانی جۆره جیاوازه‌كانی ته‌قه‌مه‌نی.
جێى باسه زۆرترین كۆمپانیاى دروستكردنى چه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، پێشخستنیان له سیستمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌واندا كردووه، كه پێكهاتووه له مووشه‌ك و هاوه‌نى ئاراسته‌كراو و كاریگه‌ریی فڕۆكه‌كه په‌كده‌خات و جووڵه‌كه‌شی راده‌گرێت.
H.B