فه‌ره‌نسا: له هه‌ندێ ناوچه‌ى عێراق و سووریا داعش جمووجووڵی ماوه
وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ریتانیا رایگه‌یاند، چه‌ندین هێرشى ئاسمانیمان له دژى داعش له "عێراق و سووریا" ئه‌نجامداوه، بۆ ئه‌وه‌ى چالاكییه‌كانیان سنووردار بكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
فلۆره‌نس بارلى، وه‌زیری به‌رگرى فه‌ره‌نسا هۆشدارى گه‌ڕانه‌وه‌ى رێكخراوى داعشی دا، له‌مباره‌وه گوتى: راسته داعش له رووى جوگرافییه‌وه شكستیهێناوه، به‌ڵام له رووى جمووجووڵ و جووڵه نه‌دۆڕاون و له هه‌ندێ ناوچه‌ى سووریا و عێراق جمووجووڵیان ماوه.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى به‌رگرى به‌ریتانیا رایگه‌یاند، چه‌ندین هێرشى ئاسمانیمان له دژى داعش له "عێراق و سووریا" ئه‌نجامداوه، بۆ ئه‌وه‌ى چالاكییه‌كانیان سنووردار بكه‌ین.
به‌پێى شرۆڤه رۆژنامه‌وانییه‌كان، ساڵى 2019 بوو به ساڵى له‌ناوچوونى رێكخراوى داعش له"عێراق و شام"، به راى چاودێرانیش ساڵى 2020یش بووه ساڵى دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له "عێراق و سووریا"، كه له رێگه‌ى شانه نووستووه‌كانیان كرده‌وه‌ی جۆراو جۆر ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، داعش گوند و دێهاته سنوورییه‌كانى نێوان "عێراق و سووریا" ى كردووه‌ته پێگه‌یه‌كى به‌هێز بۆ دووباره خۆكۆكردنه‌وه و گورز وه‌شاندن، بۆیه له ناوه‌ڕاستى 2020، داعش له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ى جیاوازى عێراق و سووریا، ده‌ركه‌وته‌وه، تا ئێستاش چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان به‌رده‌وامه.
له (27ى تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019)، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا، كوژرانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، له رێگه‌ى هێرشێكى ئاسمانى، له شارۆچكه‌ى" باریشیا" ى سه‌ر به پارێزگاى ئیدلیبى باكوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریاى راگه‌یاند.
كوژرانى به‌غدادى ده‌ستكه‌وتێكى گرنگ بوو، بۆ كه‌وتنى هێزى مه‌عنه‌وى رێكخراوى داعش، چونكه ئه‌وكات داعش سنوورى" 100كیلۆمه‌تر خاك"ى له‌به‌رده‌ستدابوو، زاڵیشبوون به‌سه‌ر حه‌وت ملیۆن كه‌س.
دواى 3 رۆژ له كوژرانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، ئه‌بو حه‌سه‌ن موهاجیر، وته‌بێژى رێكخراوى داعش، "ئه‌بی ئیبراهیم ئه‌لهاشمى ئهلقوڕهیشى" ناسراو به"ئه‌لمه‌ولا"ى وه‌ك جێنشینى به‌غدادى ناساند.
حاته‌م كه‌ریم، پسپۆڕێكى سه‌ربازى عێراقیه، بۆ ماڵپه‌ڕى "ساسه پۆست" رایگه‌یاند، داعش له 2014 تاوه‌كو 2017، خاوه‌نى سێ سوپاى سه‌ربازى بوو، "سوپاى خیلافه، سوپاى دابق، سوپاى ئهلعهسهره"، هه‌ر سوپایه‌ك له 12 هه‌زار چه‌كدار پێكهاتبوو، له ئێستادا ئه‌و سوپایانه‌ی داعش تێك‌شكاون، دواى كوژرانى به‌غدادى، داعش رووبه‌رێكى فراوانى له شار‌و شارۆچكه‌كانى سووریا و عێراق له‌ده‌ستدا، بۆیه له ئێستادا لاوازن و پشت به چالاكى مه‌ودا كورت ده‌به‌ستن.
ئه‌و پسپۆڕه سه‌ربازییه راشیگه‌یاند، دواى كوژرانى به‌غدادى كه‌سێك به‌ناوى "مه‌ولا" سه‌ركردایه‌تى كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانى داعشى ده‌كرد، كه نزیكترین كه‌سی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى بوو، شاره‌زاییه‌كى باشى هه‌بوو له كاروبارى رێكخراوى ناوبراو، ئه‌وان پێیان بوو "مه‌ولا" داعش زیندوو ده‌كاته‌وه.
حاته‌م كه‌ریم گوتی: ئه‌و سه‌ركرده تازه‌یه‌ى داعش هه‌وڵیدا پێكهاته‌ى ئه‌و رێكخراوه به‌پێى تواناى ماددى و مه‌عنه‌وییه‌كانى تازه بكاته‌وه، بۆیه له كۆی 35 ویلایه‌ت،14ى هێشته‌وه، له‌گه‌ڵ پێنج دیوان "دارایی، دادگا، راگه‌یاندن، سه‌ربازى".
ڤلادیمێر ڤۆرونگووڤ، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان "بۆ نه‌هێشتنى تیرۆر" رایگه‌یاند، داعش 10هه‌زار چه‌كداری هه‌یه، له نێوان عێراق و سووریا به‌ربڵاون و هاتوچۆ ده‌كه‌ن، په‌لاماره تیرۆریستییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
حاته‌م كه‌ریم پسپۆڕى بوارى سه‌ربازى ده‌شڵێت: داعش سێ ناوچه‌ى سه‌ره‌كیی له‌به‌رده‌سته، "سێگۆشه‌ى ئه‌نبار، پارێزگاى سه‌لاحه‌دین، پارێزگاى نه‌ینه‌وا"، هه‌روه‌ها زنجیره چیاكانى "بادووش" "عهتشانیه" و ده‌ریاچه‌ى سه‌رسار، كه به درێژایى باشوورى به‌غدا تا ناوچه‌ى"راوه" وشكانییه‌كانى عێراق و سعوودیه به‌یه‌كتری ده‌به‌ستێته‌وه، له ژێر كۆنتڕۆڵى داعشه.
رێگاى پێبهستنى تكریت به پارێزگاى كه‌ركووك و دیاله، به سێگۆشه‌ى "مردن" ده‌ناسرێت، ئه‌و ناوچه‌یه شوێنێكى ئارامه بۆ چه‌كدارانى داعش.
سه‌رچاوه: ساسة بوست
و: ك. ب