گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ له ناوچه‌ى بادووش هه‌ڵدرایه‌وه
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له به‌غدا و پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق، پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى خوێن له ماڵباتى قوربانیانى ژێر ده‌ستى داعش، تایبه‌ت بۆ دیاریكردنى قوربانیانى ناوچه‌ى بادووش، به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق بڵاویانكرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ له ناوچه‌ى بادووشى سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وا دۆزرایه‌وه، ده‌ستكرا به پشكنینى "ترشى ناوه‌كى" و هاوتاكردنى له‌گه‌ڵ كه‌سه نزیكه‌كانیان، بۆ دۆزینه‌وه و دیاریكردنى ناسنامه‌ى قوربانیان كه ژماره‌یان 123 قوربانییه.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له به‌غدا و پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق، پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى خوێن له ماڵباتى قوربانیانى ژێر ده‌ستى داعش، تایبه‌ت بۆ دیاریكردنى قوربانیانى ناوچه‌ى بادووش، به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه یه‌كێكه له قێزوه‌نترین تاوانى مرۆڤایه‌تى، كه له نێوانى 2014-2017 ئه‌نجامى داوه.
له (حوزه‌یران/ یۆنیۆى 2014)دا، داعش كۆنتڕۆڵى باكوورى رۆژئاواى عێراقى كرد، ئه‌و كات 600 كه‌س" كه زۆرینه شیعه" بوون، له رێگه‌ى چه‌ند بارهه‌ڵگرێكى سه‌ربازییه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ى بادووش گوازرانه‌وه، دواجار هه‌موویان گوولله باران كران، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق نه‌یانتوانى ناسنامه‌ى ئه‌و قوربانیانه ئاشكرا بكه‌ن، تاوه‌كو كه‌وتنى داعش له ساڵى2017.
به‌پێى ئامارێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى رێكخراوى داعش، 200 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ له ناوچه جیاوازه‌كانى عێراق دۆزراوه‌ته‌وه، كه 12 هه‌زار قوربانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ى به مه‌ترسیدارترین تاوانى سه‌رده‌مى داعش ئه‌ژماری كردووه.
نه‌جم عه‌بدوڵا جبوورى، پارێزگارى نه‌ینه‌وا له‌مباره‌وه رایگه‌یاند، هه‌زاران ماڵبات چاوه‌ڕێى چاره‌نووسی ونبووه‌كانیان ده‌كه‌ن، كه له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى داعش تا ئێستا بێ سه‌رو شوێنن.
عه‌باس موحه‌مه‌د هاووڵاتییه‌كى عێراقییه رایگه‌یاند، له‌ساڵى 2005، كوڕێكم له لایه‌ن سوپاى ئه‌مه‌ریكا گوازرایه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ى بادووش، تا ئێستا هه‌واڵى نازانم، ده‌مه‌وێت چاره‌نووسى بزانم، ئایا كوڕه‌كه‌م زیندووه، یاخود مردووه.
"ترشى ناوه‌كى" له ئێسك، یاخوود، له ددانى قوربانییه‌كه وه‌رده‌گیرێت، له‌گه‌ڵ خوێنى كه‌سێكى نزیكى هاوتا ده‌كرێت و ناسنامه‌كه‌ى دیاریده‌كرێت، ئه‌گه‌رچى هه‌ندێ له قوربانیان سووتێنراون، یاخود چه‌ندین ساڵه له‌ژێر كاریگه‌رییه‌كانى بارانن، دیاریكردنى ناسنامه له‌و كاتانه‌دا ئه‌سته‌مه.
له بادووشه‌وه، ساڵح ئه‌حمه‌د له ده‌زگاى"شه‌هیدان"ی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، وێڕاى ئه‌وه‌ى 30 كه‌س له پڕۆسه‌ى پشكنین كار ده‌كه‌ن، پڕۆسه‌ى دیاریكردنى ناسنامه‌ى قوربانیان قوورسه، چونكه به‌شێكى رووفاته‌كان به‌یه‌كتریه‌وه نووساون، سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى مار و دووپشكێكى زۆر له‌و ناوچه‌یه،به‌رزى پله‌ى گه‌رماش هۆكارێكى سه‌ره‌كییه.
له عێراق تا ئێستا 200 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه، به‌رده‌وامیش خه‌ریكى پشكنینى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانن، پسپۆڕان له‌م بواره‌دا رایده‌گه‌یه‌نن، ده‌بێت سه‌رده‌م و كاتى تاوانه‌كان دیاریبكرێت، چونكه له‌سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێنه‌وه تاوه‌كو ئێستا تاوانى گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ سه‌ریهه‌ڵداوه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
و: ك. ب