روونكردنه‌وه‌یه‌ك له قایمقامیه‌تی قه‌زای سۆرانه‌وه
ورده‌كاری دۆزینه‌وه‌ی سكه‌ی كانزایی له گوندی سرێشمه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی خه‌لیفان ده‌خاته‌ڕوو.. ژماره‌یان 468 پارچه‌یه و راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون
K24- هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا قایمقامیه‌تی قه‌زای سۆران ورده‌كاری له‌باره‌ی رووداوی دۆزینه‌وه‌ی كۆزهیهك سككه‌ی مێژوویی له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وییه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو، كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ندین وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرانه‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی قایمقامیه‌تی قه‌زای سۆران:
راستی و دروستی رووداوی دۆزینه‌وه‌ی (سكه‌ی كانزایی) له گوندی سرێشمه‌ی سه‌ربه ناحیه‌ی خه‌لیفان له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، كه بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین زانیاری نادروست له هه‌واڵ و سوشیال میدیا.. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆ رای گشتی ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه ..
رێكه‌وتی 04/06/2021 له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌ك له گوندی سرێشمه به‌ناوی (ر) له‌كاتی كاركردنی له پارچه زه‌ویه‌ك، گۆزه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و به‌هۆی ئامێری (حه‌فاره) گۆزه‌كه ده‌شكێت، هه‌ر له‌لایه‌ن هه‌مان هاووڵاتییه‌وه پارچه سكه كانزاییه‌كان كۆ ده‌كرێنه‌وه، دوای سێ رۆژ پارچه سكه‌كان كه ژماره‌یان (204) پارچه بوون، راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات..
له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، بۆ به‌دواداچوون له‌م كه‌یسه له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی قه‌زای سۆران لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه، كه پێكهاتبوون له هه‌ریه‌ك له نوێنه‌رانی (قائمقامیه‌تی سۆران، ب. ئاسایشی سۆران، ب. پۆلیسی سۆران، ب. شوێنه‌واری سۆران) له‌ژێر چاودێری قایمقامی سۆران دروست بوو، دوای سه‌ردانی مه‌یدانی و لێكۆلینه‌وه و به‌دواداچوونێكی زۆر له‌لایه‌ن لیژنه‌وه، كه به‌رده‌وام له پهیوندیدا بوون، به‌هاوكاری خه‌ڵكی گوند و هاووڵاتی ناوبراو (264) پارچه سكه‌ی كانزایی تریش له‌هه‌مان شوێن دۆزرانه‌وه، تێكڕای ئه‌و پارچه سكانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی لیژنه دایه (468) پارچه سكه‌ی دۆزراوه‌ن و راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران له رێگای كه‌سانی پسپۆر و شاره‌زا به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له شوێنی دۆزینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ناوچه‌كه و مێژووی ئه‌و پارچه سكانه.
وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ لیژنه و هاووڵاتی خاوه‌ن زه‌وی و دانیشتوانی گوندی سرێشمه، كه هاوكاری لیژنه بوون بۆ پاراستنی ئه‌و پارچه ئاسه‌وارانه و پاراستنی شوێنه‌كه. بۆ رای گشتیش رایده‌گه‌یه‌نین، تێكڕای ئه‌و پارچه سكانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه راده‌ستی لیژنه كراوه (468) پارچه‌ن و به‌پێی زانسته سه‌ره‌تاییه‌كان دراوی كۆنن، هه‌روه‌ها ئه‌و پارچه ڤیدیۆ و وێنانه‌ی له سۆشیال میدیا بڵاوبوونه‌ته‌وه، دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌و رووداوه‌وه نیه و شێوه و پێكهاتهشیان جیاوازه.
له داهاتووشدا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر مێژووی ئاسه‌وار و پارچه دۆزراوه‌كان به فه‌رمی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران بڵاوده‌كرێنه‌وه.
H.B