تەقینەوەیەک لە هەڵەبجە روویدا
کەسێک گیانی لەدەستدا
K24 – هەڵەبجە
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە تەقینەوەیەک روویدا، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ئەڤین عەتا پەیامنێری کوردستان24 لە هەڵەبجە رایگەیاند: "تەقینەوەکە لەناو پارکی ئاشتی لە گەڕەکی شارەوانی روویداوە و ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا کراوە کە گیانی لەدەستداوە و خەڵکی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیە، بەڵام نازانرێت تەقینەوەکە چۆن بووە".
گوتیشی: "بەگوتەی شایەتحاڵەکان، ئەو کەسەی لەوێ بەهۆی تەقینەوەکە گیانی لەدەستداوە، مۆبایلی پێ بووە، پێش تەقینەوە و دوای تەقینەوەکەش بەردەوام زەنگی مۆبایلەکەی لێیداوە و پەیوەندی زۆری پێوە کراوە".
پەیامنێرمان راشیگەیاند: "تەقینەوەکە لە رێگەی نارۆجەکەوە بووە، بەڵام روون نییە خۆکوژی بووە یان کوشتن، تەرمی کوژراوەکە بۆ پشکینین براوەتە پزیشکی دادی هەڵەبجە".