به‌ڤیدیۆ... تیپێكی تایبه‌ت به یاری رەگبی له كوردستان دادەمەزرێت
ماوەی دووساڵە ژماره‌یه‌ك یاریزانی ئاره‌زوومەندی یاری رەگبی هه‌وڵی دامه‌زراندنی تیپێكیان تایبه‌ت به‌م وه‌رزشه داوه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن خۆشبه‌ختانه ئێستا خەونەكەیان ھاتۆتۆته دی و بۆ یه‌كه‌مینجاریشه له مێژووی عێراق و كوردستاندا تیپێكی ره‌گبیان له هه‌ولێری پایته‌خت پێكهێنا و بەشێكی زۆر لە یاریزانانی تیپه‌كه‌ش لە یاریزانی خاوەن رەگەزنامەی بیانی پێك هاتوون، لەنێوانیشیاندا چەندین یاریزانێكی كورد دەبیندرێت.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه یاری رەگبی لەعێراق و باشوری كوردستان یارییەكی نامۆیە تاكو ئێستا ھیچ فیدراسیۆنەكە و یانەیه‌ك تایبه‌ت به‌م وه‌رزشه نییە، ئەگەرچیش مێژووی سەرھەڵدانی بۆسەدەی19 دەگەرێتەوە، پێشتر وڵاتانی یۆنان و رۆمانیا به دۆزه‌ره‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌شه ده‌ناسرێن.