له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی یه‌كه‌ی 80 ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ڕێگه‌ی 39 خاڵەوە چاکسازی لە وەزارەت و یەکەی 70 و 80 دەکات

K24- هه‌ولێر:
لەسەر فەرمانی سەرۆك بارزانی، یەکەی 80ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەشێوه‌ی كرده‌ییش چەند هەنگاوێك بەو ئاراستەیە نراون، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ یەکخستنەوەی هێزه‌كانی پێشمەرگە
رێڤینگ هروری، سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە له په‌رله‌مانی كوردستان کە لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ورده‌كاری له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێت: سه‌رۆك بارزانی یه‌كه‌ی 80ی راسباردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكات و خۆی رێكخات، تاوه‌كو له‌ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كار بكات و هه‌موو ئه‌و فه‌رمانانه‌ی به‌سه‌ر یه‌كه‌كانی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا جێبه‌جێ ده‌بن، له‌سه‌ر یه‌كه‌ی هه‌شتاش جێبه‌جێ ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌و ئومێده‌ین كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا یه‌كه‌ی 70ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش هه‌مان هه‌نگاو بنێت، تاوه‌كو هه‌موو هێزه‌كانی پیشمه‌رگه له‌ژێر یه‌ك چه‌تر كۆبكرێنه‌وه و ببن به هێزێكی یه‌كگرتوو و فه‌رمان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌ربگرن.
ئێستا ئەوەی ماوەتەوە هەوڵەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، بۆ ئەوەی یەکەی 70ی سەر بەو حزبەش بخرێته سەر وەزارەتی پێشمەرگە، باڵانبۆ محه‌مه‌د، ئەندامی لێژنەی پێشمەرگە له پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت: هەنگاوەکان بە ئاراستەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەن و سەرەتا دەبێ متمانە بگەڕێنینەوە.
وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا لە رێگەی 39 خاڵەوە چاکسازی لە وەزارەتەكەى و یەکەی حەفتا و ھەشتا دەکات، گرنگترینیان بریتییە له یەکخستنی یەکەی ژمێریاری، خانەنشینی، پێداچوونەوە به پلەى سەربازی، ژمارەی پاسەوانەکان و هەیکەلیەتی لیواکان، لێژنەی تایبەتمه‌ندیشیان لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ پێكهێندراوە.
H.B