ئه‌مه‌ریكا.. له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی ده‌مامك كارمه‌ندی سوپه‌رماركێتێك كوژرا
3 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون
K24 - هه‌ولێر:
كارمه‌ندی سوپه‌رماركێتێك كوژرا و 3 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كه به یه‌كێك له كڕیاره‌كانی گوتووه ده‌مامك ببه‌سته.
رووداوه‌كه له یه‌كێك له ماركێته‌كانی شاری دیكالبی سه‌ر به ئه‌تلانتای ویلایه‌تی جۆرجیا روویداوه، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌شی كردووه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ناسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی پۆلیس بگاته شوێنه‌كه، رایكردووه.
به گوێره‌ی وێبسایتی "سكای نیوز"ی به‌ریتانی، ئه‌و كڕیاره له‌گه‌ڵ كاشیهری ماركێته‌كه له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی ماسك بووه‌ته ده‌مه‌قاڵه‌یان، له ئاكامدا كڕیاره‌كه به‌ناوی "ڤیكتۆر لی ته‌كه‌ر"، ته‌قه‌ی له كاشیهرهكه كردووه و كوشتوویه‌تی و 3 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
به گوێره‌ی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس له شاری دیكالبی، ئه‌و پیاوه هیچ شتێكی له ماركێته‌كه نه‌كڕیوه، تا گه‌یشتووه‌ته لای كاشیهرهكه، كه ئافره‌تێك بووه، لێیان بووه‌ته ده‌مه‌قاڵه، دواتریش پیاوه‌كه چووه‌ته ده‌ره‌وه و به چه‌كی "تاپڕـ گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماركێته‌كه و ته‌قه‌ی له كارمه‌ندی به‌شی فرۆشتن كردووه، كه ئافره‌تێك بووه و كوشتوویه‌تی، پاشانیش شوێنه‌كه‌ی جێهێشتووه.