نه‌ینه‌وا.. 5 مووشه‌كی گراد ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌ناو بران

K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاشكرای كرد، دوای وه‌رگرتنی زانیاری هه‌واڵگری له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلێك، كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵگرتووه و 3 كه‌سی تێدایه، به هاوبه‌شی هێزی پیاده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌ینه‌وا و هێزی ئه‌منی، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ك و تهقهمهنییهكهدا گیرا.
ئاماژه به‌وه‌ش كرا، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كه به‌مه‌به‌ستی كرده‌ی تیرۆریستی بۆ نه‌ینه‌وا هاتبوو، به‌ڵام ئه‌و 3 كه‌سه‌ی له ناو ئۆتۆمبێله‌كه بوون، هه‌ڵاتوون و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان جێهێشتووه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی روونیكرده‌وه، دوای پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كه، ده‌ركه‌وت 5 مووشه‌كی گراد و 5 سه‌كۆی مووشه‌كی تێدابووه، بۆیه له‌لایه‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌ناو بران به ئۆتۆمبێلهكهشهوه.



د.ی