به‌ فه‌رمی خاڤێر مارتینێز په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌كی قه‌ته‌ری كرد

خاڤێر مارتینێز ناوه‌راستكاری ئیسپانی
خاڤێر مارتینێز ناوه‌راستكاری ئیسپانی

خاڤیێر مارتینێز یاریزانی ئیسپانی پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، پەیوەندی بە یانەی قەتەری قەتەرییەوە دەکات.

یانەی قەتەری قەتەری لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە لەگەڵ خاڤی مارتینیز یاریزانی پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەیان لەبەر دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وردەکاریەک لەسەر ئەو گرێبەستە باس نەکراوە.

خاڤی مارتینێز لە ساڵی 2012 پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنەوە کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 268 یاری کرد و توانی 12 گۆڵ و 14 ئاسیست بکات و ئەم هاوینەش پاش کۆتایی هاینی گرێبەستەکەی، ئەو یانەیە دوای 9 ساڵ باڤارییەکانی جێهێشت.

حاڤێر مارتینێز یاریزانی نوێی یانه‌ی قه‌ته‌ری قه‌ته‌ڕی
حاڤێر مارتینێز یاریزانی نوێی یانه‌ی قه‌ته‌ری قه‌ته‌ڕی