لاپۆرتا به‌ڵێنی سووپرایزی دیكه له‌م هاوینه ده‌دات
خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه وه‌رزی داهاتوو له بارسێلۆنا بترسێن، ده‌شڵێت: هێشتا له بازاڕكردنی یاریزانان به‌رده‌وام ده‌بین و 3 تا 4 یاریزانی دیكه ده‌گوازینه‌وه.
خوان لاپۆرتا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فه‌رمی بارسێلۆنا به گه‌شبینییه‌وه باس له داهاتووی بارسێلۆنا ده‌كات و ده‌ڵێت: پێموابوو دۆخی دارایی بارسێلۆنا زۆر خراپه، به‌ڵام به‌وجۆره نییه كه من ئێستا ده‌بینم، ناشكرێت به‌هۆی ئه‌نجامه‌كان گله‌یی له رۆناڵد كومان بكه‌ین چونكه ئه‌و له دۆخێكی ناجێگیر ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی وه‌رگرت و ئێستا ئاسووده‌یه و گه‌شبینین به داهاتووی یانه‌كه.
لاپۆرتا گوتیشی: هێشتا ئامانجی دیكه‌مان له گواستنه‌وه‌ی هاوینه ماوه و ده‌مانه‌وێت 3 تا 4 یاریزانی دیكه‌ش بگوازینه‌وه.
لاپۆرتا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه جۆرجینیۆ ڤیناڵدۆم له دوایین هه‌فته‌ی گفتووگۆیه‌كان له ده‌ستی من ڕایكرد و رۆیشته پاریس سانجێرمان.
لاپۆرتا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه وه‌رزی داهاتوو له بارسێلۆنا بترسێن و ده‌توانین ركابه‌رییه‌كی سه‌خت له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ بكه‌ین.
یانه‌ی بارسێلۆنا له‌م هاوینه‌دا 4 یاریزانی گواستووه‌ته‌وه، ئێمرسۆنی به‌رازیلی له یانه‌ی ریال بێتیسی گه‌ڕانده‌وه، هه‌ریه‌كه له سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ، مێمفیس دیپای و ئیریك گارسیای به خۆڕایی و به گرێبه‌ستێكی ئازاد گواستووه‌ته‌وه.