تۆڕی رۆژنامه‌نووسانی كوردی سووریا داخستنی نووسینگه‌كانی "كوردستان24" شه‌رمه‌زار ده‌كات
"داوا ده‌كه‌ین، بڕیاری داخستنی نووسینگەكانی کوردستان24 هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئه‌و رێوشوێنانەی لەو چوارچێوەیەدا گیراونەبەر رابگیرێت"

K24 - هه‌ولێر:
تۆڕی رۆژنامه‌نووسانی كوردی سووریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی خۆسه‌ری شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه بڕیاری داوه نووسینگه‌كانی كه‌ناڵی "كوردستان24" له رۆژئاوای كوردستان دابخات.
له به‌یاننامه‌كه‌ی تۆڕی رۆژنامه‌نووسانی كوردی سووریا هاتووه، ئیدانه‌ی ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌كات، كه بووته هۆی پێشێلكردنی ئازادی كاری رۆژنامه‌وانی و ئازادی راده‌ربڕین له ناوچه كوردییه‌كان، داواش له فه‌رمانگه‌ی راگەیاندن ده‌كه‌ین، بڕیاری داخستنی نووسینگەكانی کوردستان24 هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ئه‌و رێوشوێنانەی لەو چوارچێوەیەدا گیراونەبەر رابگرێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی تۆڕی رۆژنامه‌نووسانی كورد له سووریا له‌باره‌ی داخستنی نووسینگه‌كانی كه‌ناڵی "كوردستان24":
لایه‌نه‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی خۆسه‌ری له باكوور و رۆژئاوای سووریا، له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا چه‌ندین پێشێلكارییان كردووه به‌رامبه‌ر هاوكارانی راگه‌یاندكار، كه له‌ناوچه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندان، هێشتا چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی هاوكارمان "كامیران سه‌عدون" تێنه‌په‌ڕیوه له شاری ره‌قه، رۆژی یه‌كشه‌ممه 20ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن بڕیاری داخسستنی نووسینگه‌كانی كه‌ناڵی كوردستان24"یان دا و مۆڵه‌تی كاركردنی په‌یامنێره‌كانیانی راگرتووه.
ئه‌و شێوازه‌ی هاوكارمان "كامیران سه‌عدون" ئه‌ندامی تۆڕی رۆژنامه‌نووسانی كوردی سووریای پێ ده‌ستگیر كراوه، ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، له‌كاتێكدا له هۆتێلێك بووه له‌گه‌ڵ تیمی هۆڵه‌ندی بووه بۆ كاركردن، له‌گه‌ڵ ئازادی راده‌بڕین یه‌كناگرێته‌وه، له‌گه‌ڵ دروشمی ئیداره‌ی خۆسه‌ریش یه‌كناگرێته‌وه، كه له‌سه‌ره‌تای كاركردنیاندا بانگه‌شه‌ی كاركردن به بنه‌ماكانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌رییان ده‌كرد به‌پێی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
تۆڕی رۆژنامه‌نووسانی كوردی سووریا ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئیداره‌ی خۆسه‌ری ده‌كات، كه بڕیاری داوه نووسینگه‌كانی كه‌ناڵی "كوردستان24" له هه‌موو ناوچه‌كانی باكوور و رۆژئاوای سووریا دابخات، راگرتنی كاری په‌یامنێره‌كانی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی تۆماركردن به بیانووی "هاندان بۆ وتاری رقابه‌ری و توندوتیژی له‌نێوان هاووڵاتیان...".
به‌پێی بڕیاری داخستنه‌كه، فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسای نه‌خستووه‌ته روو له دژی نووسینگه‌كانی "كوردستان24" و په‌یامنێره‌كانی، ئه‌و كاره‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری پێشێلكاری بنه‌ما دیاریكراوه‌كانه، كه قسه‌یه‌كی گشتی ئاراسته‌ی سیاسه‌تی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند كردووه، كه تۆمه‌تی "دروستكردی دووبه‌ره‌كی له نێوان رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد، هاندانی شه‌ڕی كورد و كورد ده‌كات"ی خستووته پاڵ، كه ئه‌مه‌ش هیچ په‌وه‌ندییه‌كی به په‌یمانێره‌كانه‌وه نییه، ئه‌و كاره‌ی فه‌رناگه‌ی راگه‌یاندن به پشتبه‌ستن به‌و مادده یاساییانه‌ی كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا په‌سه‌ند كراوه، پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌كه‌یه، به‌تایبه‌تی كه فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن به روونی ورده‌كانی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی روون نه‌كردووه‌ته‌وه، كه نووسینه‌گانی "كوردستان24" ئه‌نجامی دابێت، به‌پێی پێوه‌ره پیشه‌ییه‌كان.
هه‌ر وه‌ك ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر هاوكارمان "كامیران سه‌عدون" گرتوویه‌ته‌به‌ر له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه، پێچه‌وانه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و راگه‌یاندنه، به‌تایبه‌تی كه هاوكارمان به‌مدواییانه خه‌ڵاتی باشترین رێكخه‌ری هه‌واڵی له جیهان بۆ ساڵی 2000 پێبه‌خشرا، به‌ناوی خه‌ڵاتی "كورت شۆرك"، كه ئاژانسی "رۆیته‌رز" ده‌یبه‌خشێته گرنگترین ئاژانس و كه‌ناڵه جیهانییه‌كان.
تۆڕی رۆژنامه‌نووسانی كوردی سووریا دژی ته‌واوی ئه‌و پێشێلكارییانه‌یه، كه به‌رامبه‌ر "كامیران سه‌عدون" كراوه، زانیاری هه‌یه كه رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی و لێدان و سووكایه‌تی پێكردن كراوه و تۆمه‌تی ناڕاستی ئاراسته كراوه، كه لێره‌دا بڵاوی ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵام پێشه‌كه‌شی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌كه‌ین، كه داكۆیكاری مافی رۆژنامه‌نووسانن.
تۆڕی رۆژنامه‌نووسانی كوردی سووریا به قووڵی نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت، كه كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی نووسینگه‌كانی راگه‌یاندن دابخرێت، كه به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به پیشه‌ییانه كار ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئیدانه‌ی ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌كات، كه بووته هۆی پێشێلكردنی ئازادی كاری رۆژنامه‌وانی و ئازادی راده‌ربڕین له ناوچه كوردییه‌كان، هه‌روه‌ها داوا له فه‌رمانگه‌ی راگەیاندن ده‌كه‌ین، بڕیاری داخستنی نووسینگەكانی کوردستان24 هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ئه‌و رێوشوێنانەی لەو چوارچێوەیەدا گیراونەبەر رابگرێت، جەختیش لەسەر ئەوە ده‌كه‌ینه‌وه، کە دەبێت ئەو یاسایە لە خزمەتی ئازادی کاری راگەیاندندا بێت بەپێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان.
تۆڕی رۆژنامه‌نووسانی كوردی سووریا
قامشلۆ 20/6/2021