به ڤیدیۆ... دیبه‌یته تایبه‌ته‌كه‌ی كوردستان24 له باره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ببینه
كه‌ناڵی كوردستان24 له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری دیبه‌تێكی له باره‌ی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان له جامی كۆنیفای 2016 به به‌شداریی چه‌ندان میوانی تایبه‌ت به‌ڕێوه برد.
له دیبه‌یته‌كه‌دا، سه‌لام حوسێن، سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، شوان ره‌ئوف، رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كی فیدراسیۆنه‌كه له‌گه‌ڵ سامان بریفیكانی رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی ئاماده‌بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، خه‌سرۆ گورونی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بوو، كه به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی به‌جێ نه‌گه‌یاند و له دیبه‌ته‌كه ئاماده نه‌بوو، هه‌ر بۆیه ئه‌و كورسییه‌كه‌ی بۆ خه‌سرۆ گورون تایبه‌ت كرا بوو به به‌تاڵی له شوێنی خۆی مایه‌وه.
جیا له‌وه‌یش له دیبه‌یته‌كه‌دا، به جیا میوانداریی چه‌ندان یاریزان و رۆژنامه‌نووس كرا بوو، كه تێیدا مشتومڕی گه‌رم و گوڕیان له باره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كرد و چه‌ندان باس و خواس و بابه‌تی دیكه‌شیان شرۆڤه كرد.
بۆ بینینی ته‌واوی دیبه‌یته‌كه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بكه‌ن.