وارن: پێشڕهوى له فهلوجه بههاوكارى فڕۆكه جهنگييهكانى ئهمريكا بووه
فڕۆکە جەنگییەکانیان هاوکاربوون لە پێشڕەوییەکانی هێزە عێراقییەکان لە ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری فەلوجە.
K24 – ههولێر:
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد کە فڕۆکە جەنگییەکانیان هاوکاربوون لە پێشڕەوییەکانی هێزە عێراقییەکان لە ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری فەلوجە.
ستیڤ وارن، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکراشیکرد، زیاتر لە چوار ههزار چەکداری هۆزه سوننەکانی پارێزگای ئەنباریش بەشدارن.
هەروەها ستیڤ وارن گوتى: لە رۆژی یەکشەممەوە تا ئێستا زیاتر لە 30 پێگەی داعشیان لە فەلوجە بۆردومان کردووە.
لەلایەکیدیکەوە سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی موسڵ، ستیڤ وارن ئاشکرایکرد کە رەزامەندی وەرگیراوە بە بەشداریکردنی هێلیکۆپتەری جۆری ئەپاتچی لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ.
دواتر لەبارەی کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی رەتبە لە پارێزگای ئەنبار، ستیڤ وارن گوتی: "چەکدارانی داعش لە رەتبە جلی ئافرەتانیان پۆشیووە و هەڵهاتوون".
ئهوهشى خستهڕوو، لەسەرەتای شەڕی داعشەوە، ملیارێک و 600 ملیۆن دۆلار وەک دیاریی بە حکومەتی عێراق دراوە.