په‌یامنێرانى بێ‌سنوور سه‌ركۆنه‌ى بڕیارى داخستنى كوردستان24 ده‌كات
پێویسته رێگا بدرێت میدیا به‌بێ هیچ رێگرییه‌ك كاری خۆی بكه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوى په‌یامنێرانى بێ‌سنوور، سه‌ركۆنه‌ى بڕیاری داخستنی نووسینگه‌كانی كوردستان24ی له رۆژئاوای كوردستان كرد و داوای له ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا كرد، رێگرى له‌كاری هیچ میدیایه‌ك نه‌كه‌ن.
رێكخراوى په‌یامنێرانى بێ‌سنوور له تویتێكدا پشتیوانی بۆ كوردستان24 ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندووه، سه‌ركۆنه‌ى بڕیاره‌كه‌ى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری رۆژهه‌ڵاتى سووریا ده‌كه‌ین، به قه‌ده‌غه‌كردنى كارى كه‌ناڵێكى میدیایی كوردى عێراقى، كه به‌بێ هیچ هۆكارێك نوسینگه‌كه‌یان داخراوه.
راشیگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و ناوچه‌یه بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتێكى دیموكراسین، پێویسته رێگا بدات میدیا به‌بێ هیچ رێگرییه‌ك كاری خۆیان بكه‌ن.