گرافیک.. ئەو وڵاتانەی زۆرترین منداڵیان چەکدار کردووە

لە ساڵێکدا 8 هەزار و 521 منداڵ لەلایەن رێکخراوە توندڕەوەکان و گرووپە ملیشیاکان چەکدار کراون

K24 – هەولێر

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی مافی منداڵان بەتایبەتی چەکدار کردنیان، داوەتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و داوا دەکات، لەسەر چەکدارکردنی منداڵان بێتە دەنگ.

بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی 2020، زیاتر لە 19 و 300 پێشێلکاری بەرامبەر منداڵان کراوە، هەروەها 8 هەزار و 521 منداڵ لەلایەن رێکخراوە توندڕەوەکان و گرووپە ملیشیاکان چەکدار کراون، کە 2 هەزار و 674یان کوژراون و 21ی دیکەش برینداربوونە.