وه‌زیری شاره‌وانی مژده‌یه‌ك ده‌داته دانیشتووانی چه‌مچه‌ماڵ
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانیداوه كێشه‌ی كه‌مئاوی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر بكرێت

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی داواكاری كوردستان24، كه له‌لایه‌ن یادگار فایه‌قه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، رایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانیداوه كێشه‌ی كه‌مئاوی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر بكرێت.
روونیشی كرده‌وه ئه‌وان له‌لای خۆیان پلانێكی درێژخایه‌نیان ئاماده كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی یه‌كجاره‌كی كێشه‌ی كه‌مئاوی، به گوێره‌ی پلانێكی كورتخایه‌نیش بڕیاردراوه 10 بیری نوێی ئاو لێبدرێت و تانكییه‌كی گه‌وره‌ی ئاو دروست بكرێت و بۆرییه‌كی ئاوی پاكیش له كانی شه‌یتانه‌وه بگه‌یه‌نرێته چه‌مچه‌ماڵ.
وه‌زیری شاره‌وانی مژده‌ی دایه خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی هێڵی بۆڕی ئاوی دوكان – چه‌مچه‌ماڵ، به گوژمه‌ی 3 ملیار و 850 ملیۆن دینار، به‌و جۆره‌ش كێشه‌ی كه‌مئاوی له چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌بێت، كه له سێ لای جیاواز كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى گشتى ئاو له شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانیكرد لێژنه‌یه‌ك، "كه پێكهاتبوون له به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆ، نوێنه‌رى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ناوخۆ"، سه‌ردانى شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ بكه‌ن، دواى دیراسه‌كردنى كێشه‌كان، گوژمه‌ى 7ملیار‌و 81ملیۆن دیناريش دابینكراوه.
ساسان عه‌ونى، وه‌زیری شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، روونیشیكرده‌وه، به‌شێك له كێشه‌ى كه‌مئاوى له شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ بۆ زێده‌ڕۆییه‌كانى سه‌ر بۆڕى گواستنه‌وه‌ى ئاو له پڕۆژه‌ى دوكانه‌وه بۆ شارى چه‌مچه‌ماڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان قائیمقامى چه‌مچه‌ماڵ بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، بڕى 200 ملیار دینارى وه‌ك پلانى درێژخانه‌یه‌ن بۆ چه‌مچه‌ماڵ دابینكردووه، كه بڕیار وایه له داهاتوودا كێشه‌كانى پێ چاره‌سه‌ر بكرێت.
قائیمقامى چه‌مچه‌ماڵ روونیشیكرده‌وه، له سنوورى قه‌زاكه، 27 بیرى ئاو وشكى كردووه، ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ فریا نه‌كه‌ون، كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه له‌و سنووره دروست ده‌بێت، كاره‌ساتى مرۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان گوتیشى: "سوپاسى تایبه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، كه لێژنه‌یه‌كیان به سه‌رۆكایه‌تى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێمى كوردستان، نارده چه‌مچه‌ماڵ، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كۆبوونه‌وه، دواجار راپۆرتیكان ئاماده‌كرد، ناردمان بۆ لاى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".
ته‌واوی به‌رنامه‌ی داواكار، كه شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر شاشه‌ی كوردستان24 په‌خشكرا: