سه‌ندیكای زێڕنگران: لێدوانێكی بایدن نرخی زێڕی دابه‌زاندووه‌

چەندین هۆکار وایانکردووە نرخی زێڕ دابەزێت

K24 – هه‌ولێر:

له‌ باره‌ی دابه‌زینی نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوتەبێژی سەندیکای زێڕنگرانی کوردستان زانیاری نوێی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، بازاڕی زێڕ په‌یوه‌ندی به‌ كۆرۆنا و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و په‌تایه‌وه‌ هه‌یه‌.

لەبارەی داکەوتنی نرخی زێڕ  له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هەندرێن وەرتی گوتەبێژی سەندیکای زێڕنگرانی کوردستان بۆ کوردستان 24 رایگەیاند، چەندین هۆکار وایانکردووە نرخی زێڕ دابەزێت. وەک لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمه‌ریکا کە باسیان لەوە کردووە لە سەرەتای مانگی داهاتوو بە تەواوی کۆرۆنا کۆنترۆڵ دەکەن. کە ئەوەش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر گەشانەوەی بازاڕ هەیە و وادەکات وەبەرهێنەران سامانەکانیان بەگەڕ بخەن و دەستبەرداری پەناگە ئارامەکان بن.