وەزیری دارایی عێراق: ئاسانکاری لە رێوشوێنەکانی سندووقی پێترۆدۆلار دەکەین

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق، لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک دەکەن

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی وەزیری دارایی عێراق
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی وەزیری دارایی عێراق

K24 - هەولێر

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ عەلی عەلاوی وەزیری دارایی کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەسەر چەندین تەوەر کرد، لە دیارترینیان سندووقی پێترۆ دۆلار بوو.

ماجید وائیلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی دارایی بە شێوەیەکی نا دروست لێکدانەوەی بۆ بابەتی سندووقەکانی پێترۆ دۆلار دەکرد، بەهۆیەوە دەیان ترلیۆن دیناری لەسەر کەڵەکە دەبوو کە ئەوەش قەبارەیەکی زۆر  گەورەیە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەکەیان ئەو بارە داراییەی لەسەر سندووقی پێترۆ دۆلار. کە دەکاتە 3.5 ترلیۆن دینار، لەو بڕەش ترلیۆنێک دینار لەنێو بودجەدا جێگەی کراوەتەوە، 2.5 ترلیۆن دینار دەمێنێتەوە ئەویش لە داهاتی نەوت تەرخان بکرێت. بە گوێرەی خەملاندنی لیژنەکە لە هەر بەرمیلێک 1.5 دۆلار بۆ سندووقی پێترۆ دۆلار تەرخانبکرێت.