له دێرزوور هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، "میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێران له سووریا، بۆردومانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكایان له ده‌وروبه‌ری دێرزوور كردووه".
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، "میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێران له سووریا، بۆردومانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكایان له ده‌وروبه‌ری دێرزوور كردووه".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی روانگه‌ی سووریا له سنووری پارێزگای دێرزوور له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌لعومه‌ر و خانووه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆرهه‌ڵاتی دێرزوور كراوه و زیانی ماددی به‌ر ناوچه به ئامانجگیراوه‌كان كه‌وتووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی زیانی گیانی نییه.
روانگه‌ی سووریا روونیكردووه‌ته‌وه، میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێران له خۆرئاوای رووباری فوراته‌وه مووشه‌كیان ئاراسته‌ی بنكه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان كردووه.
دوای بۆردومانه‌كه، فڕۆكه‌كانی چاودێری ئه‌مه‌ریكایی و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه.
ئه‌م هێرشه‌ی میلیشیاكان به یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی كرده‌یی دژی هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان داده‌نرێت، دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند بنكه‌یه‌كی ئه‌و میلیشیایانه له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆردومان كران.
سه‌رچاوه: روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ