گه‌نجێكی كورد له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی په‌یه‌ده گیانی له‌ده‌ستدا
گه‌نجێكی كورد به ناوی ئه‌مین عیسا ئه‌مین، له‌دایكبووی 1986ـی گوندی بێریكی سه‌ر به ده‌رباسیه‌ی رۆژئاوای كوردستان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی په‌یه‌ده‌دا گیانی له‌ده‌ستدا.
K24 – هه‌ولێر:
گه‌نجێكی كورد به ناوی ئه‌مین عیسا ئه‌مین، له‌دایكبووی 1986ـی گوندی بێریكی سه‌ر به ده‌رباسیه‌ی رۆژئاوای كوردستان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی په‌یه‌ده‌دا گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌و گه‌نجه 27 رۆژه له لایه‌ن چه‌كدارانی په‌یه‌ده‌وه رفێندراوه و نه‌خۆش بووه و خراوه‌ته زیندان و ئه‌شكه‌نجه دراوه.
كه‌سوكاری رایانگه‌یاندووه، چه‌ند جارێك داوده‌رمانیان بردووه، به‌ڵام چه‌كدارانی په‌یه‌ده ره‌تیانكردووه‌ته‌وه ده‌رمانه‌كه‌ی پێ بگات.
ئه‌وه‌شیان وتووه، ئه‌مین له لایه‌ن چه‌كدارانی په‌یه‌ده‌وه به شێوه‌یه‌كی "دڕندانه و نامرۆڤانه" ئه‌شكه‌نجه دراوه و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی سپاردووه.
ئه‌مین ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه و باوكی دوو منداڵ بووه و ئامۆزا و زاوای به‌شار ئه‌مین، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریایه.