ژن و مێردێك به‌هۆی جیاوازی باڵایان له "گینس" تۆمار كران
جیاوازی باڵایان 56.8 سانتیمه‌تره و ژیانێكی ئاسووده به‌سه‌رده‌به‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ژن و مێردێك له به‌ریتانیا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییان له‌سه‌ر ئاستی جیهان له "ئینسكلۆپیدیای گینس" تۆمار كرد، به‌هۆی جیاوازی باڵایان كه جیاوازییه‌كه 56.8 سانتیمه‌تره.
ئینسكلۆپیدیای گینس بڵاویكرده‌وه، جه‌یمس لوستید (33 ساڵ) و كڵوی-ی هاوسه‌ری (27 ساڵ) جیاوازییه‌كی زۆر له باڵایان هه‌یه، درێژی باڵای جه‌یمس 109.3 سانتیمه‌تره، كه‌چی درێژی باڵای كڵۆی 166.1 سانتیمه‌تره، واتا 56.8 سانتیمه‌تر جیاوازی له‌باڵایاندا هه‌یه.
جەیمس، بەدەست حاڵەتێکەوە دەناڵێنێت، کە پێی دەڵێن "تێکچوونی ماسولکەی لەش" نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌یی ده‌گمه‌نه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئێسك و چومگه‌كان درووست ده‌كات.
جه‌یمس به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه به گومان بووه، كه رۆژێك له رۆژان بتوانێت هاوسه‌رگیری بكات، به‌ڵام دواتر "كڵۆی" ده‌ناسێت و هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، جه‌میس و كڵۆی ماوه‌ی 5 ساڵه هاوسه‌رگیرییان كردووه، كچێكیشیان هه‌یه به ناوی "ئۆلیڤیا"، كه ته‌مه‌نی 2 ساڵه.
جه‌یمس ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به باڵای 109.3 سانتیمه‌تر ژیان زه‌حمه‌ته، به‌ڵام به شێوازی جیاواز هه‌موو كاره‌كانی خۆم راده‌په‌ڕێنم.
كڵۆی گوتی: "چیرۆکی خۆشەویستیمان فێری ئێمە و ئەوانی دیكه‌شی کردووە، کە نا‌توانیت لە بەرگی كتێبه‌وه حوکم له‌سه‌ر كتێبه‌كه بدەی، تەنیا کەسەکەت خۆشبوێت بێ گوێدانە ئەوەی کە کێیە، جەیمس کەسێکی زۆر باشه".
View this post on Instagram
د.ی