رێكخراوێكى مرۆيى: له فهلوجه خهڵك له برسان دهمرێت
بەگوێرەی زانیاری رێکخراوێکی نەرویژی بۆ ئاوارەکان هەندێک خەڵک لە برسان لە فەلوجە مردوون.
K24 – ههولێر:
بەگوێرەی زانیاری رێکخراوێکی نەرویژی بۆ ئاوارەکان هەندێک خەڵک لە برسان لە فەلوجە مردوون.
بێکی بەکر، هەماهەنگکاری میدیایی رێکخراوەکە رايگهياند، ئەوانەی توانیویانە لەژێر دەسەڵاتی داعش لە فەلوجە رابکەن، باسی چەندین حاڵەتی مردن لە برسان دەكەن.
ئەو رێکخراوە نەرویژییە گوتى: ئەگەر بارودۆخەکە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت، کارەساتی گەورەتر لە فەلوجە روودەدات.
ههر لهو چوارچێوهيهدا، بە ھەزاران كەس لە خەڵكی شاری فەلوجە بەھۆی شەڕەوە ئاوارەبوون و خۆیان لە دەستی چەكدارانی داعش رزگار كردووە.
تەنیا دوێنێ پێنج شەممە زياتر له 500 هاووڵاتى دانيشتووى فەلوجە لەو شارە ھەڵاتوون و خۆیان گەیاندووهتە ناوچەكانی ژێر دەستی سوپای عێراق.
لە ماوەی پێنج رۆژی دەستپێكردنی شەڕی رزگاركردنی فەلوجە بە ھەزاران خەڵكی ئەو شارە ئاوارەبوون كە زۆربەیان ئافرەت و منداڵن.
سەجاد تارق ئەفسەر لە سوپای عێراق گوتى: ئێمە پێشوازی لە خەڵكی ئاوارە دەكەین و دەیانگوازینەوە بۆ ناوچە ئارامەكان.
گوتيشى: تا ئێستا فەلوجە بە تەواوی رزگارنەكراوە، بەڵام ئەم شەڕە كە ببوە ھەڕەشە بۆ سەر شاری بەغدا، بە یەكێك لە گرنگترین كارە سەربازیەكانی ھێزەكانی عێراق دادەنرێت.