توركیا بۆردومانی په‌كه‌كه‌ی له چیای شنگال كرد
فڕۆكه‌كانی توركیا، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له چیای شنگال كرد.
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌كانی توركیا، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له چیای شنگال كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له چیای شنگال، فڕۆكه‌یه‌كی توركیی بۆردومانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه به‌راییه‌كان فڕۆكه‌یه‌كی توركیا پێگه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگالی سه‌ر به په‌كه‌كه‌یان بۆردومان كردووه.
گومانده‌كرێت بۆردومانه‌كه سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی له ناوچه‌كه كردبێته ئامانج.
په‌یامنێری كوردستان24، له زاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه رایگه‌یاند، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رپرسی په‌كه‌كه سه‌رحه‌ت شنگالی كراوه‌ته ئامانج.