فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا: چین به‌شێك نییه له جوگرافیای زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی
له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی چین هاوڕان
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
كاتێك ئه‌نتۆنی بلینكین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز كه رۆژنامه‌نووسی به‌توانا رۆجه‌ر كۆهین ئاماده‌یكردووه زیاتر ده‌رباره‌ی چین قسه‌ده‌كات و ده‌ڵێت: "تا ئێستا زیاد له بیرۆكه‌یه‌كمان ده‌رخستووه ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی بایدن".
بلینكین ده‌ڵێت: "فه‌ره‌نسا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه و لاپه‌ڕه)ن سه‌باره‌ت به پێویستی به‌رگریكردن له سیستمی جیهانی ئازاد وێڕای فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی چین".
ئه‌و ترسی هه‌بوو له ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌و سیستمه جیهانییه یاخود ئه‌و سیستمه جیهانییه‌ی كه چین خواستێتی سه‌ركردایه‌تی بكات كه به‌شێوه‌یه‌كی قووڵ و فراوان، له سرووشتیدا نالیبراڵی ده‌بێت.
بلینكین وه‌ك وه‌زیر یه‌كه‌مین سه‌ردانی بوو بۆ پاریس، له‌كاتێكدا له لاوێتیدا 9 ساڵ له‌وێ ژیاوه له خوێندنی دواناوه‌ندی، ده‌ڵێت: "ئامانجمان ئیحتوای چین نییه" یاخود "هه‌وڵی دابڕانی چین نییه"، "به‌ڵكو به‌رگری له‌و سیستمه نێوده‌وڵه‌تییه كراوه و ئازاده‌ی كه هه‌یه "له‌به‌رده‌م چین-دا ده‌وه‌ستین". له‌مانگی ئادار-ی رابردوو، له ئالاسكا، بلینكین په‌یامێكی دڵڕه‌قانه‌ی ئاراسته‌ی چین كرد له‌و گفتوگۆ ته‌مومژاوییه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی چین ئه‌نجامیدا و به‌زمانێكی گشتی ئاگاداركردنه‌وه‌كانی سه‌رۆك جۆو بایدن-ی گه‌یاند كه دیموكراتییه‌ت له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه، نه‌ك ته‌نیا ئاراسته‌كردنی نالیبراڵی چین به‌رامبه‌ر خۆرئاوا.
له واشنتۆن، چه‌مكی نوێی جه‌نگی ساردی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین به‌ره‌و داناییه‌كی كلاسیكی ده‌ڕوات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێك له ره‌خنه‌كان بریتییه له فێرژنێكی بنه‌ڕه‌تی كه پێكدادانی ئایدۆلۆژی نێوان سه‌رمایه‌داری خۆرئاوا و كۆمۆنیستی بلۆكی سۆڤیه‌ته.
ئه‌و چالێنجه‌ی رووبه‌ڕووی دیموكراته‌كان بۆته‌وه له‌جیهاندا بریتییه (له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی به گه‌له‌كه‌یان و گه‌ڕانه‌ی هیوا بۆ هه‌موو جیهان) بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی نمونه‌یه‌ك كه تووشی دیموكراتییه‌ت بووه به‌هۆی دابه‌شبوونی ناوخۆیی ورێكخراوه زیاد له پێویسته داپلۆسێنه‌ره‌كانه‌وه. بلینكین ده‌ڵێت: "ماكرون به‌و گه‌شبینییه‌وه بیری كرده‌وه كه من بیرم لێده‌كرده‌وه كه جه‌ختكردنه‌وه بوو له‌و پێویستییانه‌ی هه‌ن بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئامانجه زانستییه‌كانمان".
دوای ئه‌وه‌ی رۆژێ پێشتر له به‌رلین، بلینكین، وتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ هاوڕێیه‌كی باشتری نییه له جیهاندا جگه له ئه‌ڵمانیا نه‌بێت". هه‌مان شتیشی بۆ فه‌ره‌نسا دووباره‌كرده‌وه.
له‌كاتێكدا ئه‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ بنه‌مای كۆنترین هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، به‌ئاشكرا بلینكین هه‌سته‌كانی دیاربوو. وتی: "ئێوه ئه‌زانن، ئێمه زۆر قسه‌مان كردووه، قسه‌كان له‌دڵه‌وه‌یه. به‌ڵام باشترین حاڵه‌ت بۆ ئێمه، ئه‌وه‌یه وڵاته‌كانمان كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی مانایه‌ك بۆ ئازادی و یه‌كسانی و پێكه‌وه‌یی. ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین مانای مافی مرۆڤ پێشكه‌شبكه‌ین. هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی دیموكراتی".
وتیشی: "له‌كۆتایدا جیاوازییه‌كانمان له كه‌لتور و مێژوو و ژماره‌یه‌ك شتی تر-دا زۆر روونه، به‌ڵام له ژماره‌یه‌ك به‌های سه‌ره‌كیدا هاوبه‌شین كه ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ده‌وڵه‌تان هاوبه‌شن به‌م شێوه‌یه".
ئه‌مه‌ریكا و چین زۆرانبازی كلاسیكییان گه‌یاندۆته بن به‌ست له‌نێوان هێزێكی هه‌ڵكشاو و هێزێكی وه‌ستاو، وێرای ئه‌وه‌ی بلینكین پێده‌چوو وه‌ك ره‌گه‌زێكی ئایدۆلۆژی، دنیای نێوان وڵاته‌كه‌یی و چین ببینێت.
شی چین بینگ سه‌رۆكی چین به‌م نزیكانه سه‌ركردایه‌تی ئاهه‌نگی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی چین ده‌كات. كه گرنگییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری هه‌یه بۆ چین له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی جیهانی.
په‌یجین رووبه‌ڕووی هێزێك بۆته‌وه له ئۆقیانووسی ئارام و ده‌ورووبه‌ری و رووداوه‌كانی سه‌ركوتكردن له هۆنگكۆنگ و كاروانی پڕ كێشه‌ی ئاینی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی. به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر په‌یجین گرنگیده‌ربێت (له توانایدا بێت) به هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی جیهانی دژی دیموكراتییه‌ت، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه. ئایا له‌بنه‌ڕه‌تدا شی جین بینگ به‌كارهێنانی پۆپۆلیستی نه‌ته‌وه‌یی كردۆته دیزاینی پاڵپشتی مانه‌وه‌ی حزبی حاكمی داپلۆشێنه‌ر یاخود گوزارشتێكی هه‌قیقی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین خواستێكی جیهانییه؟
له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا، بڕیارده‌رانی سیاسی له واشنتۆن و هه‌ڵگرانی له‌دایكبوانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا (له سه‌رخانی ئابوورییه‌وه بۆ ژێرخانی ئابوری و به‌رگریكردن له‌باشتركردنی تۆڕی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی) له رێگه‌ی هاوینكۆیه‌كی پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چین، فۆرمه‌له‌یه‌كی زیادله‌پێویست ده‌كه‌ن. لێره‌دا له كه‌مترین حاڵه‌تدا، زۆر قورسه گفتوگۆكردن له‌سه‌ر جه‌نگی سارد.
هه‌رچه‌نده لێكنزیكبوونه‌وه‌ی تێڕوانینه‌كانی فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا كه‌متر سوپرایز بوو بۆ ئیمانویل ماكرون -ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، دوای ئه‌وه‌ی له‌كۆتایدا ژماره‌یه‌ك تێبینیدا له‌سه‌ر ئه‌همیه‌تی سه‌ربه‌خۆیی ستراتیژی ئه‌وروپا.
هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ئارامییه‌وه ئاماژه‌ده‌ده‌ن به گفتووگۆكان، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیانوایه سه‌رۆك بایدن سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكای گێراوه‌ته‌وه به ئاراسته‌ی زیاتری ئاسایكردنه‌وه كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ-دا زیاتر وریاییان هه‌بوو ده‌رباره‌ی پرۆگرامی واشنتۆن.
ماكرون وایبینی به‌رژه‌وه‌ندی زیاتری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه به‌رامبه‌ر چین و سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وروپا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی نێوان روسیا و ئه‌مه‌ریكا بێت ده‌رباره‌ی دیاریكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی.
به‌ڵام كۆتایی مانگی رابردووش، له ئێواره‌خوانی كۆبوونه‌وه‌ی گروپی 7 و كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ، ماكرون وتی: "نه‌خشه‌كه‌م هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نییه، چین به‌شێك نییه له جوگرافیای زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی". ئه‌مه لێدانێكی ئاشكرای ناتۆ بوو به‌رامبه‌ر به چین.