له ماوه‌ی مانگی رابردوودا داهاته نه‌وتییه‌كانی عێراق به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی تۆماركرد
له مانگی رابردوودا داهاته‌كه‌ی گه‌یشته 6 ملیار و 140 ملیۆن دۆلار.. نرخی نه‌وتیش رۆژ به‌ڕۆژ له به‌رزبوونه‌وه‌دایه

K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ"، له ماوه‌ی مانگی رابردوودا یۆنیۆ/ حوزه‌یرانی 2021، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه له جیهان، داهاته نه‌وتییه‌كانی عێراق به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی تۆماركرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئاماره‌كانی كۆمپانیای ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، داهاتی نه‌وتی خامی عێراق له مانگی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته 6 ملیار و 140 ملیۆن دۆلار.
وه‌ك روونیشكردووه‌ته‌وه، ته‌نیا له مانگی رابردوودا بڕی 86 ملیۆن و 770 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراون، گه‌وره‌ترین قه‌باره‌ی ئه‌و هه‌نارده‌یه‌ش له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق بووه و 3 ملیۆن و 80 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیش له كێڵگه‌كانی كه‌ركووك له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی وزه كراون.
به‌مه‌ش تێكڕای بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی رۆژانه‌ی عێراق، گه‌یشتووه‌ته 2 ملیۆن و 890 به‌رمیل، له‌كاتێكدا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشتووه‌ته 70 دۆلار و 78 سه‌نت.
ئه‌و ئامارانه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، له مانگی مایۆ/ ئایاری رابردووش داهاتی نه‌وتی عێراق به بڕی 5 ملیار و 920 ملیۆن دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد، له‌كاتێكدا مانگی پێشتریش ئه‌پریل/ نیسانی 2021 به بڕی 5 ملیار 55 ملیۆن دۆلار و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی پێشووتر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیبوو.
H.B