ئه‌كته‌رێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكا به هۆی ئه‌ندامبوونی له رێكخراوێكی كۆیله سێكسییه‌كان سێ ساڵ به‌ند ده‌كرێت
له‌به‌رده‌م دادگادا، داواى لێبوردنى له كه‌س و كارى قوربانیان كرد، گوتى: "هه‌ست به تاوان و شه‌رمه‌زارى ده‌كه‌م".
K24 – هەولێر:
به كۆیله‌كردنى سێكسى، به‌شێكه له بازرگانیكردن به جه‌سته‌ى مرۆڤه‌وه، مه‌به‌ست لێی، ئه‌و مرۆڤه ناچار بكرێت، سێكس، له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره بكات.
دادگاى ئه‌مه‌ریكا، سزاى (3) ساڵ به‌ندكردنى به‌سه‌ر ئه‌لیسۆن ماك، ئه‌ستێره‌ى هونه‌رى ئه‌مه‌ریكادا سه‌پاند، به‌هۆی كاركردنى له رێكخراوێكى تایبەت به كۆیله‌كردنى سێكسى، كه سزاكه‌ى بۆ سووك كرا، چونكه بۆ ده‌ستكه‌وتنى زانیارى، هاوكاری حكومه‌تى ئەمەریکای كرد.
له راستیدا، ده‌بوایه سزاكه‌ى له‌نێوان 14 تا 17 ساڵ زیندانی، بوایه، به‌ڵام ناوبراو هاوكاری حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكاى كردووه‌و زانیارى پێداون، دواجار دادوه‌ر نیكۆڵاس گاروفیس، سزاى (3) ساڵ به‌ندكردنى به‌سه‌ر ماكدا سه‌پاند.
تیمى داواكارى گشتى فیدراڵى، چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ى پێویستیان خسته سه‌ر دۆسییه‌كه‌ى ئه‌لیسۆن ماك، كه چه‌ندین تاوانى ئه‌نجامداوه، هاوكارى رێكخراوه‌كانى كۆیله‌ى سێسكى كردووه، له‌م رێگه‌وه، چه‌ندین ئافره‌تى ناچاركردووه، تاوه‌كو په‌یوه‌ندى سێكسى لە به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن، پاره‌كه‌ش بۆ رێكخراوه‌كه‌ی بووەتە داهات.
ناوبراو له‌به‌رده‌م دادگادا، داواى لێبوردنى له كه‌س و كارى قوربانیان كرد، گوتى: "هه‌ست به تاوان و شه‌رمه‌زارى ده‌كه‌م".
له نامه‌یه‌كدا ئه‌و هونه‌رمه‌نده گوتیشى: "له (2016)ـه‌وه ده‌ستم له‌كارى هونه‌رى و نەشیاو هه‌ڵگرتووه، ئێستا گۆڕاوم.
كیس رانێری، خاوه‌نى رێكخراوى (d.o.s)، له ساڵانى (1998 تاوه‌كو 2018)، به‌فه‌رمى له ئه‌مه‌ریكا كاریان ده‌كرد، رێكخراوێكن، فراوان و به‌ناوبانگن، دواجار به 120 ساڵ بەندکردن له دادگا سزا دران.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
وه‌رگێڕان: ك.ب