لاڤرۆڤ له وه‌ڵامی كوردستان24دا: به به‌رپرسانی هه‌رێمم وتووه نموونه‌ی پێكه‌وه ژیان بگه‌یه‌ننه كوردانی سووریا
له سووریا به‌رپرسانی كورد، ئاستی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ رووسیا كه‌مكرده‌وه، كاتێك زانیان ئه‌مه‌ریكا ده‌مێنێته‌وه.

K24 – مۆسكۆ:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌ڵامی پرسیاری كوردستان24ی دایه‌وه و رایگه‌یاند، به‌رده‌وام هانی گفتوگۆی نێوان كورد و دیمه‌شقمان داوه و ئه‌وان به مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ كه‌مكرده‌وه. گوتیشی: به به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان‌م وتووه نموونه‌ی پێكه‌وه ژیان بگه‌یه‌ننه كوردانی سووریا.
ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، كه له‌گه‌ڵ هاوتا به‌حره‌ینییه‌كه‌ی، عه‌بدولله‌تیف ئه‌لزیانی ئه‌نجامیدا، چه‌ند پرسێكی خسته‌ڕوو.
له باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، رایگه‌یاند، به به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان‌م وتووه، نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه بگوازنه‌وه بۆ كوردانی سووریا.
گوتیشی: له سووریا به‌رپرسانی كورد، ئاستی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ رووسیا كه‌مكرده‌وه، كاتێك زانیان ئه‌مه‌ریكا ده‌مێنێته‌وه.
پوخته‌ی وته‌كانی:
* پشتیوانی عێراق ده‌كه‌ین له هه‌وڵه‌كانی بۆ دادگاییكردنی چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر خاكه‌كه، له سووریاش به هه‌مان شێوه.
* ئێمه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی سووریا له سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته‌ین. بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌و وڵاته‌ین.
* گفتوگۆ ته‌نیا له باره‌ی داعش نییه، له هه‌مان كاتدا دژی ئه‌وانه‌ش ده‌وه‌ستینه‌وه، كه سه‌ر به داعشن.
* پێویسته وڵاتان له‌سه‌ر خاكی سووریا به‌ره‌نگاری داعش ببنه‌وه، به‌ڵام بوونی هه‌ندێك وڵات له‌سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته نایاساییه. پێویسته كۆششه‌كان بۆ له‌ناوبردنی داعش بن، نه‌ك خاكی سووریا داگیر بكرێت و سوود له‌و دۆخه وه‌ربیگرێت.
* به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كان، كه شكستیانهێناوه له رێككه‌وتن له ئه‌فغانستان، بۆیه دانووستانی ئاشتی درێژه‌ی ده‌بێت و پێمان وایه دۆخه‌كه پێویستی به ئاشتی هه‌یه و پێویسته به باشی بیربكه‌نه‌وه و ناكۆكییه‌كان له ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌دا كۆتاییان پێ بێت.
* ئێمه له دۆخه‌كه زۆر نیگه‌رانین، سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی له كابوڵ ده‌یكه‌ن، ره‌نگه كشانه‌وه‌ی ناتۆ ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر بكات. ئێمه له‌م دۆخه‌دا له‌سه‌ر سنووره‌كانمان ئاماده‌یی زیاترمان هه‌یه.
* ئێمه راوێژ ده‌كه‌ین، له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ی له ناوچه‌كه هه‌مانه بۆ سه‌قامگیری زیاتر له ئه‌فغانستان و ئێمه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌ماهه‌نگین.
* هه‌وڵده‌ده‌ین به لۆژیك كار له ئه‌فغانستان بكه‌ین، ئه‌مه‌ش هاوكار ده‌بێت بۆ پرۆسه‌ی دانووستان و رووسیا و چین به‌شدارن له لیژنه‌ی سێ قۆڵی و به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ین.
* سه‌باره‌ت به دۆخی كورد، ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییان له‌به‌رچاو بگیرێت. ئه‌م بابه‌ته روونه سه‌باره‌ت به رووسیا.
* هه‌روه‌ها له‌و كاته‌ی هێزه‌كانی رووسیا گه‌یشتوونه‌ته سووریا، ئێمه له‌سه‌ر داوای دیمه‌شق داوامان كردووه، گفتوگۆی راسته‌وخۆ له نێوان كورد و دیمه‌شق هه‌بێت، بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو له ناوچه‌كه‌دا.
* هه‌روه‌ها نموونه‌یه‌كی باشمان هه‌یه له دراوسێیه‌تی و پێكه‌وه ژیان و یه‌كگرتووی نیشتمانی له عێراق، له سه‌ردانی ساڵی رابردووم بۆ به‌غدا و هه‌ولێر، داوام له برایانی كورد كرد له هه‌ولێر ئه‌و بۆچوونانه به‌شداری پێبكه‌ن له‌گه‌ڵ كوردانی سووریا سه‌باره‌ت به پێكه‌وه ژیان.
* ئێمه له‌گه‌ڵ كورد مامه‌ڵه ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی خۆمانیان پێ ده‌ڵێین. ده‌بێت سوور بن له‌سه‌ر گرنگی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كاندا.
* كاتێك كه سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا هێزه‌كانی له سووریا بكشێنێته‌وه، ئێمه داوامان كرد، ئه‌و هێزانه بكشێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له نێوان كورد و دیمه‌شق درووست بكه‌ین.
* له هه‌مان كاتدا بینیمان ئه‌و گرنگییه هه‌یه بۆ دانووستان له نێوان كورد و دیمه‌شق و ئاماده‌ین مامه‌ڵه بكه‌ین له نێوان هه‌ردوولادا و هاوكاریان بكه‌ین.
* كاتێك ده‌بینین چه‌ند ئه‌ندامێك له‌ناو كورده‌كاندا هه‌ن، له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی ده‌كرێن بۆ جیاخوازی و ئێمه به‌شداری ئه‌م جۆره بیرۆكانه ناكه‌ین و ره‌فتاری گێچه‌ڵكارین و دژی ئه‌و بۆچوونه‌ن كه ئێمه هه‌مانه.
* رووسیا به‌م نزیكانه كۆپییه‌كی نوێ له چه‌مكی ئاسایشی به كۆمه‌ڵ بۆ ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌خاته‌ڕوو.
* مه‌ترسی داعش له سووریا و عێراق به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵنه‌كشاوه.
* خۆشحاڵین به‌حره‌ین باڵیۆزخانه‌ی له دیمه‌شق ده‌كاته‌وه.
* داعش له ئه‌فغانستان پێگه‌ی خۆی به‌هێز كردووه و له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان له ئاسیای ناوه‌ڕاست باسمان له‌و مه‌ترسییه كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له گفتوگۆ له باره‌یه‌وه.
* پێویسته كاتێك ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ناووكی سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌كانی به رێككه‌وتنه‌كه‌وه جێبه‌جێ بكات.
* خۆرئاواییه‌كان ده‌یانه‌وێت پابه‌ندی زۆرتر و نوێتر بخه‌نه ئه‌ستۆی ئێران له باره‌ی رێككه‌وتنی ناووكییه‌وه.