باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا: دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌م بیری ئه‌و میلیشیایانه ناكه‌م كه عێراقییه‌كان و میوانه‌كانیان ده‌كوژن
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر: وه‌ك دۆستێكی نزیكی هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنمەوە

K24- هه‌ولێر:
ستیفێن هیكی، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق له په‌یامی ماڵئاواییدا له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا جه‌ختی كرده‌وه، "من بیری ئه‌و میلیشیایانه ناكه‌م كه ژماره‌یه‌كی زۆری عێراقییه‌كان و میوانانی عێراق ده‌كوژن"، به‌مه‌ش په‌یامی ماڵئاوایی هیكی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی په‌یامی ماڵئاوایی كونسوڵی وڵاته‌كه‌یه له هه‌ولێر، كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كونسوڵی به‌ریتانیا نیگه‌رانی خۆی بۆ ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
ئه‌م گوتانه‌ی هیكی له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عێراق، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی: "میلیشیاكان له‌سه‌ر حیسابی عێراقییه‌كان خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ن كه هیچ وه‌لائێك بۆ وڵاته‌كه‌یان نیشان ناده‌ن".
هه‌ر له‌و تویته‌دا كه به زمانی عه‌ره‌بی بڵاویكردووه‌ته‌وه، باڵیۆزی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "میلیشیاكانی عێراق بوونه‌ته كۆسپی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م سه‌قامگیری عێراق و پیشڤه‌چوونی".
له كۆتایی تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "به‌ریتانیا له پاڵپشتیكردنی عێراق بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به‌هێز به‌رده‌وام ده‌بێت".

ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له گوتاری ماڵئاواییدا، دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، جەیمس سۆرنتن رایگه‌یاند، "زۆر به‌داخه‌وه‌م بۆ كۆتایی هاتنی پۆسته‌كه‌م لێره له هه‌ولێر".
ئه‌م گوتانه‌ی سۆرنتن له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له په‌یجی تایبه‌تی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتوون و گوتی: "به‌ڕاستی چێژم له چاوپێكه‌وتنه‌كانم له‌گه‌ڵ كورده‌كان و گه‌شتكردن به‌ناو كوردستاندا بینیوه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "من هه‌میشه ئه‌و گه‌رموگوڕییه‌م دێته‌وه یاد، كه به‌رده‌وام لێم كراوه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "هیوادارم هه‌رێمی كوردستان له به‌هێزه‌وه بۆ به‌هێزتر هه‌نگاو بنێت".
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر گوتیشی: "هه‌لێكی زۆر مه‌زن هه‌یه لێره‌دا، من چوار خواستم هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م: كورد به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه، پێویسته یه‌كگرتوو بن تا كاری باشتر ئه‌نجام بده‌ن. دووه‌م: گۆڕانكارییه‌كی راسته‌قینه له ئارادایه، ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستانی عێراق ببێته "دوبه‌ی"ی عێراق، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به چاكسازییه‌كی رژد و بنچینه‌یی هه‌یه. سێیه‌م: هه‌رێمی كوردستان پارێزگاری له پێوه‌ره باڵاكانی مافه‌كانی مرۆڤ بكات، له‌ناویان ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئازادی راده‌ربڕینه‌وه هه‌یه، دوایین راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وانه داوه كه پێویسته له‌م بواره‌دا ئه‌نجام بدرێن. چواره‌م: هه‌رێمی كوردستان تێڕوانینی هه‌یه بۆ عێراق به‌گشتی و له به‌غدا كار بۆ به‌دیهێنانی ده‌كات".
جەیمس سۆرنتن باسی ئه‌وه‌شی كرد، "بوونی عێراقێكی به‌هێز له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ریتانیا له زۆر بواردا پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، مانگی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، ئێمه له پڕۆسه‌ی چاكسازی پێشمه‌رگه‌دا به‌شدارین، كردنه‌وه‌ی خول له بواری دادوه‌ری، پاراستنی كو‌لتور، دابینكردنی سكۆلا‌ر شیپ".
ئاشكراشیكرد، "ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌رباره‌ی زنجیره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی زیاتر ده‌كه‌ین، به‌ریتانیا وه‌ك دۆستێكی نزیكی هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت منیش دوای رۆیشتنم هه‌ر وا ده‌مێنمه‌وه".
H.B