له بارهى قاسم سولهيمانييهوه ئێران روونكردنهوهيهك بڵاودهكاتهوه
ئەمڕۆ ھەینی حوسێن جابر ئەنساری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەراگەیاندراوێكدا رەتیكردووهتەوە، كە ئێران دەستێوەردان لە كاروبارى عێراقدا بكات.
K24 – ههولێر:
فهرماندهى فهيلهقى قودسى سهر به سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران ئهمجاره له فهلوجه دهركهوت و ئێرانيش له بارهى دهركهوتنييهوه روونكردنهوهى دا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتى: قاسم سولهيمانى لەسەر داوای حكومەتی عێراق چووەتە فەلوجە، بەتووندیش قسەكانی وەزیری دەرەوەی سعودیهى سەبارەت بەدەستێوەردانی ئێران لەعێراق رەتكردهوه.
ئەمڕۆ ھەینی حوسێن جابر ئەنساری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەراگەیاندراوێكدا رەتیكردووهتەوە، كە ئێران دەستێوەردان لە كاروبارى عێراقدا بكات.
ئەنساری گوتى: قاسم سولهيمانى فەرماندەی فهيلهقى قودسی سوپای پاسداران لەسەر داوای حكومەتی عێراق لە ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى فهلوجهدا بهشدارى دهكات.
ئەو لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەوەڵامی عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودیهیە، كە دوێنێ رایگەیاندبوو ئێران یارمەتی تیرۆریستان دەدات، دەستێوەردانی راستەوخۆ لە عێراقدا دەكات.