وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا: پەکەکە منداڵان ده‌كاته‌ چەکدار

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه‌

3 چه‌كداری هه‌رزه‌كاری په‌كه‌كه‌
3 چه‌كداری هه‌رزه‌كاری په‌كه‌كه‌

K24 - هه‌ولێر:

له‌ راپۆرتی ساڵانه‌ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکادا هاتووه‌، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)، منداڵان چه‌كدار ده‌كات و به‌ زۆره‌ملێ ده‌یانباته‌ ریزه‌كانی خۆی و ده‌یاننێرێته‌ ناوچه‌كانی شه‌ڕ. 

لە راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەدا ئاشکراکراوە، پەکەکە سەدان منداڵی لە شنگال کردووەتەوە چەکدار و بوونەتە ئەندامی یەپەشە، کە گرووپێکی سەر بە پەکەکەیە و بۆ شەڕ دەیاننێرنە تورکیا و چیای قەندیل.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە: "یەپەگە کە گرووپێکی سەر بە پەکەکەیە، بەردەوامە لە چەکدارکردنی کوڕ و کچان کە تەمەنی هەندێکیان تەنیا 12 ساڵە".

بۆ بینینی ته‌واوی راپۆرته‌كه‌، كلیك لێره‌ بكه‌: