لیژنەی دارایی عێراق: نرخی نەوت کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە نەبووە

"قەبارەی بودجە بە نرخی ئێستا 130 ترلیۆن دینارە، بەڵام کورتهێنان لە خەرجی بەکاربردن و خەرجی وەبەرهێنان نزیکەی 30 ترلیۆن دینارە"

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر چارەسەرکردنی کورتهێنان لە بودجەدا نەبووە و کورتهێنان لە خەرجی بەکاربردن و خەرجی وەبەرهێنان نزیکەی 30 ترلیۆن دینارە.

هەیسەم جبووری، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، تاوەکو ئێستا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پڕکردنەوەی کورتهێنان لە بودجەدا نەبووە، لە کاتێکدا ئێستا بۆ سەرووی 75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە.

جبووری ئاماژەی بەوە كرد، پوختەی نرخی بەرمیلێك نەوت دوای دەرکردنی خەرجەییەکان 60 دۆلارە، ئەگەر جارانی 2 ملیۆن و 880 هەزاری بکەین، دواتر جارانی 365 رۆژ بکرێت، ئینجا جارانی بەهای نوێی دۆلار بکرێت، ئەوا لە واقیعدا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەدا نەبووە.

روونیشیكرده‌وه‌، قەبارەی بودجە بە نرخی ئێستا 130 ترلیۆن دینارە، بەڵام کورتهێنان لە خەرجی بەکاربردن و خەرجی وەبەرهێنان نزیکەی 30 ترلیۆن دینارە.

 

د.ی

Fly Erbil Advertisment