بریتش پێترۆڵیۆم له‌ عێراق ده‌كشێته‌وه‌ و لۆك ئۆیڵی رووسیش پشكه‌كانی له‌و وڵاته‌ ده‌فرۆشێت

وەزیری نەوتی عێراق: دۆخی عێراق و ژینگەی وەبەرهێنان سەقامگیر نیە و ناتوانین متمانەی وەبەرهێنەرە گەورەکان بەدەست بهێنین

بریتش پێترۆڵیۆمی به‌ریتانی و لوك ئۆیڵی رووسی
بریتش پێترۆڵیۆمی به‌ریتانی و لوك ئۆیڵی رووسی

K24- هه‌ولێر:

کۆمپانیای بريتش پێترۆڵیۆم (BP)ی بەریتانی بڕیاریداوه‌ لە عێراق بکشێتەوە و كۆمپانیای لوك ئۆیڵی روسیش به‌ نووسراویك وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ نیازه‌ پشکەکانی خۆی لەو وڵاته‌ بفرۆشێت، وه‌زیری نه‌وتی عێراقیش هۆكاری ئه‌مه‌ بۆ ناسه‌قامگیری ژینگه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: له‌م دۆخه‌دا ناتوانین متمانه‌ی گه‌وره‌ كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان به‌ده‌ست بهێنین.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: کۆمپانیای بریتیش پێترۆڵیۆم دەیەوێت لە عێراق بکشێتەوە و کۆمپانیای لوك ئۆیڵی روسیش بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە، کە دەیەوێت پشکەکانی خۆی بفرۆشێت.

وەزیری نەوتی عێراق گوتی: دۆخی عێراق و ژینگەی وەبەرهێنان سەقامگیر نیە و ناتوانن متمانەی وەبەرهێنەرە گەورەکان بەدەست بهێنن.

29ی مانگی رابردووش لەسەر ئەم بابەتە وەزیری نەوتی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان کراوە و هەمان قسەی بە پەرلەمانتارانی عێراق گوتووە.

ساڵی 2014 ئەو کاتەی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە کۆمپانیاکانی بواری نەوت کرد، لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا یەکێکیان هەڵبژێرن، کۆمپانیای بی پی بەریتانیا یەکەم کۆمیانیا بوو لە هەرێمی کوردستان کشایەوە و بڕیاریدا لە کێڵگە نەوتیەکانی عێراق کاربکات.

ساڵی 2018 کۆمپانیای بریتیش پیترۆڵیۆم رێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی عێراق کرد و کێڵگە نەوتیەکانی کەرکووکی وەرگرت، ئێستاش بەهۆی تێكچوونی دۆخی ئەمنی عێراق و ناسه‌قامگیریەوە ناچارە بە یەکجاری لە عێراق بکشێتەوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ ستیفێن هیكی، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق له‌ په‌یامی ماڵئاواییدا له‌ پۆسته‌كه‌ی وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌غدا جه‌ختی كرده‌وه‌، "من بیری ئه‌و میلیشیایانه‌ ناكه‌م كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری عێراقییه‌كان و میوانانی عێراق ده‌كوژن".

H.B

Fly Erbil Advertisment