عارف روشدی: تائێستاش په‌كه‌كه به سه‌دان مێردمنداڵ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت و ده‌ڕفێنێت و به‌كوشتنیان ده‌دات
هه‌ر له سه‌ره‌تای پارچه‌كردنی كوردستان تائێستا، هه‌میشه توێژێكی مشه‌خۆر له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردستان هه‌بووه، كاری ئه‌و ته‌نها بێگانه‌په‌رستی بووه

K24- هه‌ولێر:
عارف روشدی، راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی چه‌كداركردن و به‌كارهێنانی منداڵان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه گوتی: ئه‌و ماوە دیاریکراوەی ته‌مه‌ن كه پێی ده‌گوترێت منداڵ، ئاماژه‌یه بۆ قۆناغێكی ژیان، كه مرۆڤ تێیدا له ژیانێكی ساده و ساكاردا ده‌ژیت و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه به خۆپێگه‌یاندن. بۆیه به‌كارهێنانی منداڵان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كارێكی ناڕێكه، چونكه مرۆڤ له‌و ته‌مه‌نه‌دا هێشتا له قۆناغی گه‌شه‌كردن دایه و ئه‌و كاره‌ی په‌كه‌كه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسا و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ویژدانی مرۆڤایه‌تییە.
ئه‌م گوتانه‌ی راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌كاتی میوانداری له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: تا ئێستاش به سه‌دان مێردمنداڵ له ته‌مه‌نی 14 و 15 ساڵیدا هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێندرێن و ده‌ڕفێندرێن و دواتر به‌كوشتنیان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش كارێكه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ما مرۆڤایه‌تییه‌كانه، پێویسته په‌كه‌كه ده‌ست له‌و كاره هه‌ڵگرێت، تا ئێستا چه‌ندینجار له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌كه‌كه ئیدانه كراوه. ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی په‌كه‌كه‌ی كردووه و له‌ژێر فشاری ئه‌و ئیدانه‌كردنانه، ژماره‌یه‌ك منداڵ له‌ده‌ستیان رزگار بوون، به‌ڵام به‌شێكی زۆریان ماون و به‌شێكیشیان به‌كوشتن دراون و هه‌ندێكیشیان به‌هۆی بینینی ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وانه تووشی كێشه‌ی ده‌روونی هاتوون، چونكه ته‌مه‌نی ئه‌وان به‌رگه‌ی ئه‌و سه‌ختییانه ناگرێت.
لێكچوونی به‌كارهێنانی منداڵان له نێوان په‌كه‌كه و سوڵتانه عوسمانییه‌كان له سه‌رده‌می سوپای ئینكیشاری:
عارف روشدی له درێژه‌ی گوته‌كانیدا بۆ كوردستان24 له‌باره‌ی پرسیاری ئاخۆ هیچ لێكچوونێك له نێوان به‌كارهێنانی منداڵان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه و رێبازی سوڵتانه عوسمانییه‌كان هه‌یه؟ كاتێك بۆ پێكهێنانی سوپای ئینكیشاری منداڵیان له وڵاتان ده‌ڕفاند، عارف روشدی گوتی: ده‌توانین لێكچوونێك له‌نێوان ئه‌و رێبازه‌ی په‌كه‌كه و سوڵتانه عوسمانییه‌كان ببینین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ میژوو بگه‌ڕێینه‌وه، ئه‌وا ده‌بینین كه سوپای ئینكیشاری دواجار بووه هۆی رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، بۆیه من پێموا نییه په‌كه‌كه له ئاینده‌دا سوود له‌و منداڵانه ببینێت، بۆیه واباشه له‌بری شه‌ڕ و شۆڕ رووی ئه‌و منداڵانه له خوێندن و فێركردن بكرێت، ئه‌وكات ده‌بنه هێزێكی كاریگه‌ر بۆ داهاتووی وڵاته‌كه‌یان و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌بێت په‌كه‌كه رێز له ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵانه بگرێت.
هه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌رامبه‌ر میلیشیا شیعه‌كان:
راویژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش كه بۆچی تا ئیستا لایه‌نه كوردییه‌كان سوودیان له نه‌هامه‌تی گه‌له‌كه‌یان له مێژوودا نه‌بینیوه؟ هه‌ر له ته‌عریبكردن و ئه‌نفاله‌وه بگره تا ده‌گاته كیمیاباران و زوڵم و سته‌مكارییه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی و كۆده‌نگییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه له له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان دروست نه‌بووه؟ گوتی: ده‌ستنیشانكردنی هۆكاری نه‌بوونی ئه‌و كۆده‌نگییه كارێكی ئه‌سته‌م نییه، چونكه به‌درێژایی مێژوو و هه‌ر له سه‌ره‌تای پارچه‌كردنی كوردستان، هه‌میشه توێژێكی مشه‌خۆر له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردستان دروست بووه، كاری ئه‌و ته‌نها بێگانه‌په‌رستی بووه و نۆكه‌رایه‌تییان قبووڵ كردووه و وه‌ك دووپاتی كرده‌وه، تا ئه‌و توێژه له‌ناو گه‌له‌كه‌مان بمێنێت، ئێمه ناتوانین له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان هه‌نگاو به‌ره‌و رزگاری نیشتمانی بنێین.
گوتیشی: زۆرێك له‌و هێزانه به قسه و ده‌ربڕین هیچی تێدا ناهێڵنه‌وه له كوردپه‌روه‌ری و نیشتمانپه‌روه‌ری، به‌ڵام له واقعدا ته‌واو پێچه‌وانه‌یه. جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌بێت هه‌موومان ئه‌وه بزانین، دروستبوونی ئه‌و هه‌رێمه ده‌رهاوێشته‌ی ماندووبوون و شه‌ونخوونییه‌كی زۆر و رووبارێك له خوێنه، ئه‌م هه‌رێمه موڵكی خه‌ڵكی كوردستانه، موڵكی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و پێكهاتانه‌یه كه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی ده‌ژین، بۆیه ده‌بێت رێز له خه‌باتی ئه‌م گه‌له، ماڵوێرانی گه‌لی كورد و خوێنی شه‌هیدان بگیرێت.
عارف روشدی دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و هێز و لایه‌نه سیاسییانه‌ی ئه‌مڕۆ بیانه‌وێت به هه‌ر بیانوویه‌ك خۆیان له به‌رپرسیارێتی نیشتمانی بدزنه‌وه، ناتوانن له مێژوودا ناونیشانێكی باش بۆخۆیان تۆمار بكه‌ن.
كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌رامبه‌ر داگیركردنی خاكی كوردستان له‌لایه‌ن توركیا و په‌كه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان:
سه‌باره‌ت به نه‌بوونی هه‌ڵوێستێكی روون و دیاری لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌رامبه‌ر به داگیركردنی خاكی كوردستان و له‌لایه‌ن توركیا و په‌كه‌كه له لایه‌ك و هه‌ڕه‌شه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئاخۆی نه‌یاری سه‌ره‌كی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان پارتییه یان داگیركارانی خاكی كوردستانن؟ راویژكاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئه‌گه‌ر سه‌یری واقع بكه‌ین ده‌ڵێن داگیركاران هه‌ن، كه داگیركارانیش هه‌بن، كه‌واته ده‌بێت هه‌ڵوێستی دژ به‌رامبه‌ر داگیركاران بنوێنرێت نه‌ك به‌رامبه‌ر حزبێك، كه سه‌رچاوه‌ی له‌دایكبوونی ته‌واوی حزبه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه هیچ پارتێك له هه‌رێمی كوردستان نییه، كه ره‌گ و ریشه‌كه‌ی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌گه‌ڕێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان حزبێكه له حزبه‌كانی دیکە فراوانتره و وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی وایه و كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌یه، كه خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو گه‌ل و وڵات‌دا ده‌كه‌ن، بۆیه نابێت ئه‌و لایه‌نانه دژایه‌تی پارتی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبانه هێز و توانایان هه‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و بیروبۆچوونانه دڵسۆز بن كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان بگۆڕن، چونكه دژایه‌تیكردنی پارتی واتا هاوكاریكردن و باڵاده‌ستكردنی داگیركاران، هه‌ر لاوازبوونێكی پارتی به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ناگه‌یه‌نێت، له هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر پارتی به‌هێز بێت، ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ش به‌هێز ده‌بن، ئه‌گه‌ر پارتی گه‌شه بكات، هه‌رێمی كوردستانیش گه‌شه ده‌كات و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك دان به‌و راستییه‌دا بنێت.
دۆخی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و پێگه‌ی میلیشیا شیعه‌كان له داهاتووی عێراق:
له‌باره‌ی ئه‌و شرۆڤه‌كاریانه‌ش، كه لێره و له‌وێ ده‌گوترێت: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی عێراق له واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وا میلیشیا شیعه‌كان ته‌واوی جومگه و گرێ هه‌ستیاره‌كانی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت له عێراق كۆنترۆڵ ده‌كات، عارف روشدی دووپاتی كرده‌وه، ئێستا ئێمه له عێراقدا ده‌ژین، كه له قۆناغی ناده‌وڵه‌تبووندایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و میلیشیایانه‌ی ئێستا رێز له خه‌ڵكی عێراق و سنووره‌كه‌ی ناگرن، باڵاده‌ست ببن، شڵه‌ژان و پشێوییه‌كی زۆر گه‌وره روو له عێراق ده‌كات و چاره‌نووسی عێراق له چاره‌نووسی یه‌مه‌ن و سووریا و وڵاتانی دیكه خراپتر ده‌بێت، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین، هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت و هه‌ڵبژاردنێكی رووكه‌ش نه‌بێت و ده‌بێت زۆر شه‌فاف و راسته‌قینه بێت و پێویسته له‌ژێر چاودێرییه‌كی فراوانی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌یه‌كه‌وه عێراق دروست بكه‌ین، كه هه‌موو لایه‌ك متمانه‌ی پێ هه‌بێت و ببێته چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌كانی.
چاره‌نووسی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور، به‌تایبه‌ت رێككه‌وتنی شنگال و رێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه:
عارف روشدی گوتیشی: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجام و ده‌رهاوێشته‌یه‌كی نوێی نه‌بێت، ناتوانین فه‌رمانڕه‌واییه‌كی باش له عێراق بكه‌ین، چونكه هه‌ڵبژاردن له‌و پێناوه‌دایه، كه له كێشه‌كانی ئێستا رزگارمان بێت، هه‌میشه هه‌رێمی كوردستان هاوكار بووه له‌گه‌ڵ عێراق، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌ماهه‌نگ نه‌بن، پێموانییه بتوانن باس له بوونی ده‌وڵه‌تێك به‌ناوی عێراق بكه‌ن.
H.B