وه‌زیری نه‌وتی عێراق: تا كۆتایی 2022 نرخی نه‌وت له 70 دۆلار كه‌متر نابێت
كه‌شى وه‌به‌رهێنان له عێراق له‌بار نیه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتى عێراق رایگەیاند: تا كۆتایی ساڵى داهاتوو نرخى نه‌وت له(70) دۆلاره‌وه دانابه‌زێت.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتى عێراق، رایگه‌یاند، كۆمپانیاى (بتریش پترلیۆم)، عێراقى جێهێشت، وێڕاى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاى دیكه‌ش داوایانكردووه پشكى خۆیان بفرۆشنه‌وه كۆمپانیا چینییه‌كان.
وه‌زیری نه‌وت راشیگه‌یاند، كۆمپانیاى "لوك ئۆیڵ"ى رووسی، ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كى بۆمان ناردووه، رایگه‌یاندووه، پشكه‌كانیان ده‌فرۆشنه‌وه.
كۆمپانیا گه‌وره‌كانى بوارى نه‌وت له جیهان، بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه عێراق جێبهێڵن، به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى عێراق شوێنێكى گونجاو نیه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران، له‌مباره‌وه وه‌زیری نه‌وتى عێراق، رایگه‌یاند، كه‌شى وه‌به‌رهێنان له عێراق له‌بار نیه، به‌تایبه‌ت بۆ كۆمپانیا گه‌وره‌كانى بوارى نه‌وت له جیهان.
له‌سه‌روبه‌ندى كشانه‌وه‌ى كۆمپانیا گه‌وره‌كانى بوارى نه‌وت له عێراق، كۆمپانیاى دیكه‌ش بۆچوونى گۆڕاوه، ئه‌مساڵیش كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى به‌ریتانیاش له كێڵگه نه‌وتییه‌كانى كه‌ركووك كشانه‌وه.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق روونیكرده‌وه، كۆمپانیاكانى بوارى نه‌وتى به‌ریتانیا له عێراق، داوایانكردووه كێڵگه‌ى دیكه زیاد بكه‌ن، وێڕاى كاركردنیان له كێڵگه‌ى به‌ناوبانگى روومێله، كه رۆژانه، (1.5) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌رده‌هێنن، كه ده‌كاته (%30) به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى نه‌وتى عێراق.
ک.ب