سه‌در: موژده‌تان ده‌ده‌مێ به‌م نزیكانه ده‌مرم یان شه‌هید ده‌بم
ئه‌م قسانه‌ی موقته‌دا سه‌در، له كاتێكدایه، عێراق له واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نزیك ده‌بێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در، ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م به‌رپرسانی ره‌وته‌كه‌ی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا باسی چالاكبوونی ره‌وته‌كه‌ی كرد.
سه‌در له وته‌كه‌یدا، كه فه‌رمانده و به‌رپرسانی باڵای ره‌وته‌كه‌ی ئاماده بوون، گوتی: له رووكاردا شتێك ره‌وتی سه‌در چالاك بكات، مردنم یان كوشتنمه.
گوتیشی: موژده‌تان ده‌ده‌مێ به نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی مردنم یان شه‌هیدبوونم.
ئه‌م قسانه‌ی موقته‌دا سه‌در، له كاتێكدایه، عێراق له واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نزیك ده‌بێته‌وه.
هاوكات له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه، به تایبه‌تی به هۆی نه‌بوونی كاره‌با و خراپی ره‌وشی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه.