بایدن كڕنووش بۆ به‌رپرسێكی ئیسرائیل ده‌بات
به‌و شێوه‌یه سه‌رسامی خۆی بۆ ده‌ربڕیوه
K24 - هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی "جۆ بایدن" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كاردانه‌وه‌ی درووست كرد، كه له وێنه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر "ریڤیكا رافیتز"، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی "رۆڤین ریلڤیلین"، سه‌رۆكی ئیسرائیل كڕنووش ده‌بات، وێنه‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری درووست كرد، دوای ئه‌وه‌ی له میدیاكانی ئیسرائیل بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌و وێنه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ساتی پێشوازیكردنی سه‌رۆكی ئیسرائیله له لایه‌ن بایدن-ه‌وه له كۆشكی سپی له رۆژی یه‌كشه‌ممه 4ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021، كه به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئیسرائیلیش له‌و دیداره‌دا ئاماده بووه، له وێنه‌كه‌دا بایدن چه‌ماوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر چۆكه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسرائیل، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئیسرائیل خانمێكی پێكاته‌ی "حوره‌یدیم"ی جووە توندڕه‌وه‌كانه، تێكڕای منداڵبوونی له ژنانی ئه‌و پێكهاته‌یه 8 منداڵه بۆ هه‌ر ژنێك.
ئه‌و وێنه‌یه زوو له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاوبوویه‌وه، زۆر كه‌س قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه كردووه، كه "وێنه‌ی هه‌فته"یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ریڤیلین به بایدنی راگه‌یاندووه، كه ئه‌و خانمه دایكی 12 منداڵه، بۆیه بایدن وه‌ك رێزلێنان بۆ ئه‌و خانمه چه‌ماوه‌ته‌وه و كڕنووشی بۆ بردووه.
رۆژنامه‌ی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" بڵاویكرده‌وه، ریڤیلین به بایدنی گوتووه، راڤیتز ته‌مه‌نی 45 ساڵه و چه‌ندین ساڵه راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تییه، خێزانێكی 13 كه‌سی به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌كاتێكیشدا ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌شی له‌سه‌ر شانه، له‌و كاته‌شدا بایدن له‌به‌رامبه‌ریدا به‌و شێوه‌یه سه‌رسامی خۆی بۆ ده‌ربڕیوه.
Biden, when he hears that @ruvirivlin chief of staff, Rivka Ravitz of Telz-Stone has 12 children pic.twitter.com/OiQAmJT8TB
— Hasidic Attorney (@HasidicA) July 2, 2021
د.ی