هێرشێكی دیكه‌ی مووشه‌كی كرایه سه‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێ مووشه‌كی دیكه ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د كراون.
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێ مووشه‌كی دیكه ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د كراون.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، مووشه‌كه‌كان كه‌وتوونه‌ته ده‌وروبه‌ری بنكه سه‌ربازییه‌كه.
هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، له كاتێكدایه عێراق به قۆناغێكی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت و له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان له ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد.
هاوكات، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، هادی عامری یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له خاكی عێراق بكشێنه‌وه.