ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دانپێدانانی داعشییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
پیلانی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێك له شاری هه‌ولێر داڕشتبوو
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دانپێدانانی داعشییه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه پیلانی بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری كوردستان له هه‌ولێر داڕشتبوو.
له دانپێدانانه‌كه‌دا ئه‌و داعشییه ئاشكرایكرد، پیلانیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری كوردستان له هه‌ولێر داڕشتبوو، به مه‌به‌ستی رێگه‌خۆشكردن بۆ راكردنی چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش و تێكدانی ره‌وشی ئاسایشی هه‌ولێری پایته‌خت.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه تیرۆری كوردستان له هه‌ولێر، له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، به‌ر له ئه‌نجامدانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه، هێزه‌كانیان توانییان شكست به‌و پیلانه تیرۆریستییه بهێنن و په‌لاماره‌كه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و تیرۆریستی پیلانداڕێژه‌ریش به‌ناوی "سه‌بهان عه‌بدولسه‌لام" ده‌ستگیر بكه‌ن.
له دانپێدانانه‌كه‌دا تیرۆریستی ناوبراو گوتی: په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه هه‌بووه و له‌لایه‌ن "خودی خه‌لیفه‌ی داعش"ـه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و په‌لاماره له‌ناو شاری هه‌ولێر راسپێردراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دژه‌تیرۆری كوردستان دڵنیاییش ده‌داته خه‌ڵكی كوردستان و جه‌خت ده‌كاته‌وه، دژه تیرۆری كوردستان و هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌میشه چاوكراوه و ئاماده ده‌بن، بۆ پارێزگاریكردن له سه‌روماڵ و گیانی هاووڵاتیان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك.
ده‌قی دانپێدانانی ئه‌و داعشییه‌ی له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرا: