وه‌زیرى په‌روه‌رده: پێویستە هه‌رچى زووه ده‌ست به ده‌وامى خوێندنى ساڵى(2021 - 2022) بكرێت
داوا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌كه‌ین پشتیوانی لۆجستى و دارایمان بكه‌ن تاوه‌كو خوێندنى ناو پۆل وه‌كو جاران ئه‌كتیڤ بكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى خوێندن، بۆ ساڵى داهاتوو، ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ کوردستان24 رایگه‌یاند، له (4ى حوزیران / یۆنیۆى) ئه‌مساڵ، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زاره‌تمان ئەنجامداوە، له كۆبوونه‌وه‌كه باسمان له‌وه كردووه، هه‌رچى زووه ده‌ست به ده‌وامى خوێندنى ساڵى (2021 - 2022) بكرێت، له‌م پێناوه پلان و به‌رنامه‌مان داناوه.
وه‌زیری په‌روه‌رده راشیگه‌یاند، بۆ یهكەمجار له رووى لۆجیستییه‌وه، به رێژه‌ى (%100) په‌رتووك له هه‌رێمی كوردستاندا چاپده‌كرێت، داوا له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌كه‌ین، پشتیوانی لۆجستى و دارایمان بكه‌ن، تاوه‌كو خوێندنى ناو پۆل وه‌كو جاران ئه‌كتیڤ بكه‌ینەوە، چونكه ئێمه ئه‌زموونێكمان له‌و باره‌وه هه‌یه، كاتێك جه‌نابی مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی (3) ملیار دینارى وه‌ك پێشینه ته‌رخانكرد، ئه‌و بڕه پاره‌یه به گوێره‌ى ناوه‌نده‌كانى خوێندن له لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه دابه‌شكرا.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید گوتیشی: ئه‌گه‌ر بتوانین بۆ ساڵى داهاتوو ئه‌و پێشینه‌یه زیاتر بكه‌ین، له‌گه‌ڵ داهاتى فرۆشگاكانى قوتابخانه‌کانیش، كه له‌به‌رده‌ستدایه، ده‌توانین كه‌موكوڕیی ناوه‌نده‌كانى خوێندن كه‌متر بكه‌ینه‌وه، جیا له دابینكردنى به‌شێك له پێداویستییه‌كانى دیكه.
وه‌زیری په‌روه‌رده روونیشیكرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ده‌سه‌ڵاتى داوه‌ته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و بڕه پاره‌یه‌كیشی بۆ ته‌رخانكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ناوه‌نده‌كانى خوێندن ئاماده بكه‌ین.
ک.ب