زه‌ناشناڵ ئينتريست: هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته ياريزانێكى گرنگى بازارى نه‌وت
به گوێره‌ی راپۆرتیكی گۆڤاری زه ناشناڵ ئینتریست، هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی پیشكه‌وتنی به‌رچاو له پیشه‌سازی نه‌وت به‌دیبێنێت و ده‌شتوانێت یارزانێكی گرنگ بێت له بازاری نه‌وتدا.
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتیكی گۆڤاری زه ناشناڵ ئینتریست، هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی پیشكه‌وتنی به‌رچاو له پیشه‌سازی نه‌وت به‌دیبێنێت و ده‌شتوانێت یارزانێكی گرنگ بێت له بازاری نه‌وتدا.
گۆڤاری زه ناشناڵ ئینتریست كه گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكیه، له راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌رێمی كوردستان له ژێر گوشاری جه‌نگیكی درێژ و فروانی داعشدایه. هه‌روه‌ها قورسای 2 ملیۆن ئاوارهشی كه‌وتووه‌ته سه‌رشان، ئه‌مه جگه له داكه‌وتنی نرخی نه‌وت و نه‌دانی مووچه‌ی چه‌ند مانگێكی فه‌رمانبه‌ران.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به لێدوانێكی پێشتری سه‌رۆكی كۆمپانیای چیڤرۆنی ئه‌مه‌ریكی دانی مهكدۆنهڵد داوه كه به گه‌شبینیه‌وه روانیویه‌تیه پیشه‌سازی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی كۆمپانیای چیڤرۆن ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستان هێشتا له قۆناغی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتدایه و باوه‌ڕیشیان وایه كه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته یاریزانێكی گرنگی بازاری نه‌وت.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بوونی بۆری نه‌وتی كوردستان كه كیڵگه نه‌وتیه‌كان به به‌نده‌ری جیهان ده‌به‌ستێته‌وه، بووه‌ته ژێرخانیكی باشی بنه‌ڕه‌ت بۆ ئه‌و پیشه‌سازییه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به گوێره‌ی هه‌ندێك خه‌ملاندن یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 45 ملیار به‌رمیله و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش ئه‌وه ده‌خه‌مڵێنن كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به ناوچه كوردستانیيهكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته سه‌روی 80 ملیار به‌رمیل نه‌وت.