سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد
سه‌رنج و تێبینی خۆی له شێوازی ده‌ربڕینی چه‌ند ئه‌ندامێكی به‌ڕێزی په‌رله‌مان ده‌رده‌بڕێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و تێیدا رایگه‌یاندووه، كه سه‌رنج و تێبینی له شێوازی ده‌ربڕینی چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان هه‌یه.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی حكومه‌ت، له نامه‌كه‌دا، كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه، هاتووه:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان له كاری پیشه‌یی خۆیان به گشتیی و به‌دواداچوونی كاروباری ده‌زگای جێبه‌جێكردن و په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و پشتگیریان بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت.
له هه‌مانكاتدا سه‌رنج و تێبینی خۆی له شێوازی ده‌ربڕینی چه‌ند ئه‌ندامێكی به‌ڕێزی په‌رله‌مان ده‌رده‌بڕێت كه له دانیشتنی ژماره (16) له رۆژی 28/6/2021 به‌رامبه‌ر به تیمی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیرانه‌ی كه ئاماده‌بوون به دڵسۆزی ئه‌و متمانه‌یه‌ی له په‌رله‌مان وه‌ریانگرتووه، درێخیان نه‌كردووه له ئه‌نجامدانی ئه‌رك و كاره‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی.
هه‌ر له‌م كابینه‌یه‌ش زۆرترین ژماره‌ی وه‌زیر به‌شدار بوون له دانیشتنی په‌رله‌مان و لیژنه‌كان و زۆربه‌ی نووسراوه‌كانیان وه‌ڵامداوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌ندرووسته.