پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی یوری نەبیێڤ

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو یوری نەبیێڤ و  جەماوەر و ڕێكخراو و چالاكوانانی كورد لە ڕووسیا و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی یوری نه‌بیێڤ، كەسایەتیی سیاسی و كولتووریی كوردی ڕووسیا و جێگری فدراسیۆنی نێونەتەوەی كوردانی یەكێتیی سۆڤیێتی پێشوو و سەرۆكی ڕێكخراوی هاوكاری و تەبایی لەگەڵ گەلی كورد كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی سیاسی و كولتووریی كوردی ڕووسیا و جێگری فدراسیۆنی نێونەتەوەی كوردانی یەكێتیی سۆڤیێتی پێشوو و سەرۆكی ڕێكخراوی هاوكاری و تەبایی لەگەڵ گەلی كورد مامۆستا (یوری شامیل نەبیێڤ)ـمان پێ گەیشت كە بەهۆی نەخۆشیەوە لە شاری مۆسكۆ كۆچی دوایی كردووە.

مامۆستا یوری نەبیێڤ كەسایەتییەكی دلسۆز و نەتەوەیی بوو كە ڕۆڵێكی بەرچاوی لە یەكێتی و تەبایی نێوان كوردان و بڵاوكردنەوەی كولتور و بیری نەتەوەیی هەبووە.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو یوری نەبیێڤ و  جەماوەر و ڕێكخراو و چالاكوانانی كورد لە ڕووسیا و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ و ڕۆحی خوالێخۆشبووش شاد بێت.

مەسعود بارزانی

6ـی تەمووزی 2021