هۆشداری له دره‌نگ خه‌وتنی منداڵان ده‌درێت
هەڵمەتی هۆشیاریی نیشتمانی (منداڵەكانتان زوو بخەوێنن) ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی 3 هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
د. محەمەد حەسەن سەعید، سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌تی هەڵمەتی هۆشیاریی نیشتمانی (منداڵەكانتان زوو بخەوێنن) رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ی 3 هه‌فته هه‌ڵمه‌تێكی چڕ له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی دایك و باوكان ده‌كه‌ین، تا منداڵه‌كانیان زوو بخه‌وێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دره‌نگ خه‌وتنی منداڵان زیانی ته‌ندرووستی هه‌یه و راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ دروست ده‌كات.
بەمەبەستی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و هاندانی دایك و باوكان بۆ ئەوەی وابكەن منداڵەكانیان شەوانە زوو بخەوێنن، د. محەمەد حەسەن سەعید، پسپۆری نەخۆشییەكانی منداڵان، لەسۆنگەی گرنگی ئەو بابەتە و مەترسی و دەرهاوێشتەكانی درەنگ خەوتنی منداڵان لەسەر داهاتووی ئەو نەوەیە، دەستپێشخەری كردووە و سەرپەرشتی هەڵمەتێكی فراوان دەكات.
د. محەمەد حەسەن بۆ كوردستان24 گوتی: "مه‌به‌ستمان له‌و هه‌ڵمه‌ته هۆشیاركردنه‌وه‌ی دایك و باوكانه، تا منداڵه‌كانیان زوو بخه‌وێنن، ئێستا به‌شێكی خه‌ڵك د‌رك به‌و مه‌ترسییانه ناكات، كه رووبه‌ڕووی منداڵ ده‌بێته‌وه، كاتێك دره‌نگ ده‌خه‌وێت".
گوتیشی: "دره‌نگ خه‌وتنی منداڵ، مه‌ترسی ته‌ندروستی هه‌یه و یه‌كه‌م مه‌ترسی كه رووبه‌ڕووی منداڵه‌كه ده‌بێته‌وه، گه‌شه‌ی دواده‌كه‌وێت، كێشی كه‌م ده‌كات و باڵای وه‌كو پێویست نابێت، راسته‌وخۆ ئه‌و كاریگه‌رییانه له‌سه‌ر منداڵان ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر دره‌نگ بخه‌ون".
د. محەمەد حەسەن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وا باشتره منداڵان له كاتژمێر 8:30 تا 9:00ی شه‌و بخه‌ون، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كه هه‌ندێك هۆرمۆن هه‌یه، به‌رپرسن له رێكخستنی خه‌و، به‌رپرسن له گه‌شه‌ی باڵا و كێشی منداڵ به‌گشتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و هۆرمۆنانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیر و هۆشی منداڵ هه‌یه، بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له نه‌خۆشی كاتی و درێژخایه‌نیش به‌سووده.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، منداڵ كه تازه له‌دایك ده‌بێت پێویسته 14 تا 20 كاتژمێر خه‌وتبێت، به‌ڵام كه گه‌وره ده‌بێت، ئه‌و رێژه‌یه كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ 12 تا 15 كاتژمێر له ته‌مه‌نی 2 ساڵی، بۆ ته‌مه‌نی 16 ساڵی پێویسته 9 تا 10 كاتژمێر بخه‌ون، به‌گشتی وا باشه منداڵ له 10 كاتژمێر كه‌متر نه‌خه‌وێت، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه بۆ منداڵ ئه‌وه‌یه، سه‌رله‌ئێواره منداڵان بخه‌ون.
د. محەمەد حەسەن روونیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی به‌سووده و قازانجی به منداڵان ده‌گه‌یه‌نێت و بۆ ته‌ندروستی منداڵ باشه، كاتژمێر 8:30 تا 9 بخه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هۆڕمۆنه‌كان سوودی خۆیان بگه‌یه‌نن.
د.ی